بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی کیمیایی دۆما لە غوتەی ڕۆژهەڵات وتی: ئێران بە پێی ئەو سیاسەتە ئەخلاقیانەیپێیان پێبەندە ە کار هێنانی چەکی کیمیایی لە هەر شوێنێک بێت ئیدانە دەکات.
ئەو زیادی کرد: پاگەندەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن سوپای سووریاوە لەگەڵ ڕاستیەکان یەک ناگرێتەوە دەوڵەتی ووریا هاوکاری باشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و هەموو چەکە کیمیاییەکانی خۆی ڕادەست کردووە.
قاسمی جەختی کرد: لە حاڵێکدا سوپای سووریا لە شەڕی تیرۆریستەکان پێشکەوتنی هەیە بۆ دەبێت لە چەکی کیمیایی سوود ببات. ئەمە هیچ لۆژیکێکی نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەم هەواڵانە پاگەندەی نوێ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی کە لە دوای پیلانگێڕیلە دژی خەڵکی سووریان و ئەمەش دۆخی سووریا ئاڵۆزتر دەکات. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی تیرۆریستەکان سوورتر بن لە جەنایەت کردن و شێواندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
بۆچوونی ئێوە