عه‌ره‌بستان ده‌بێت تێچووی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له‌ سووریا بدات

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێت ئه‌مریکا له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌ ده‌بیت تێچووی سوپای ئه‌مریکا بدات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مێدیایی به‌ ڕوونی وتی: سعوودییه‌کان ده‌بێت تێچووی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌ سووریا دابین بکه‌ن.

دۆناڵد ترامپ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ یه‌که‌مایه‌تی ئه‌مریکا له‌ سووریا شکست دانی داعشه‌ و وتی: به‌ زووی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و وڵاتانی دیکه‌ بڕیار ده‌ده‌ین. من وتم ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌وێ بمێنینه‌وه‌ ده‌بێت پاره‌که‌یشی بده‌ن. مانه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ سووریا تێچووی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌ و زیاتر له‌ به‌رژوه‌ندی وڵاتانی دیکه‌شه‌.

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا له‌ سووریا ده‌کشێنه‌وه‌ یان نا وتی: به‌ڵێ له‌ سووریا ده‌کشێینه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی خۆمان، ده‌مانه‌وێت وڵاته‌که‌ی خۆمان دروست بکه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ 7 تریلیۆن دۆلارمان له‌ سووریا سه‌رف کردووه‌ به‌ڵام هیچمان به‌ ده‌ست نه‌هێناوه‌.

ترامپ دانی پێدانا که‌ بوونی وڵاته‌که‌ی له‌ ناوچه‌که‌ بێجگه‌ له‌ وێرانی و مه‌رگ هیچی به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌ و زیادی کرد: له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ ئێمه‌ زۆر سه‌رکه‌وتوو بووین، به‌ڵام بڕێک کات پێویسته‌ بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی خۆمان و له‌مباره‌شه‌وه‌ خه‌ریکی گفتوگۆی زۆر جدین.

News Code 17819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =