گەورەترین مانۆڕی هاوبەشی سەربازی قەتەر و تورکیا بەڕێوەچوو

وەزارەتی بەرگری قەتەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان ئەو وڵاتە و تورکیا لە ژێر ناوی کۆنام شیر ٢٠١٨ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لە ئەو مانۆڕە هاوبەشەدا تەواوی یەکینەکاننی هێزە چەکدارەکانی قەتەر و جیهازاتە سەربازییەکانیان لە پاڵ هێزە ئەمنییەکانی سوپای تورکیا بەشداریان هەبوو.

ئامانج لە ئەو مانۆڕە هاوبەشە لێکدانەوەی ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی قەتەر و تورکیا و ڕێکخستنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش و چالاک کردنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هەروەها بەهیز کردنەوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیێندراوە.

جاسم ئەحمەد مهندی بەرپرسی مانۆڕی کۆنام شیر ٢٠١٨ ڕایگەیاند کە ئەو مانۆڕە درێژەی بەرنامەی ساڵانەی مانۆڕەکانی هێزە چەکدارەکان دێتە ئەژمار و ئەو مانۆڕە یەکێک لە گرنگترین مانۆڕکانی هێزەکانی قەتەر .

News Code 17736

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =