۱۰ سه‌ربازی دیکه‌ی تورکیا له‌ عه‌فرین کوژران

به‌ هۆی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕه‌کان له‌ ناوچه‌ی عه‌فرین، ۱۰ سه‌ربازی سوپای داگیرکه‌ری تورکیا به‌ ده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان کوژران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، دانیشتوانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی عه‌فرین به‌رده‌وام به‌ هۆی بۆردمانه‌کانی تورکیاوه‌ له‌ حاڵی ڕاکردن له‌ ناوچه‌که‌ن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان، هێزه‌کانی سوپای تورکیا و تیرۆریسته‌کانی سوپای ئازادی سووریا به‌رده‌وام گوند و شارۆچکه‌کانی عه‌فرین بۆردمان ده‌که‌ن و هه‌ر به‌م هۆیه‌ شه‌ڕێکی سه‌خت له‌ نێوان ئه‌وان و هێزه‌ کوردییه‌کان دروست بووه‌، له‌ گوندی به‌قجه‌ له‌ باکووری عه‌فرین زیاد له‌ ۱۰ سه‌ربازی تورکیا و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ تیرۆریسته‌کانی سوپای ئازادی سووریا کوژراون.

هه‌روه‌ها شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان و سوپای تورکیا له‌ شه‌قامه‌کانی جه‌ندریس درێژه‌ی هه‌یه‌ و گوندی کفر سفره‌ له‌ نزیک جه‌ندریسیش بووه‌ته‌ ناوه‌ندی شه‌ڕی هه‌ر دوو لا.

شایانی باسه‌ که‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا دوێنێ شه‌و به‌ خه‌ستی گوندی مه‌ریمینیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین بۆردمان کرد تاکوو به‌ر به‌ پێشڕه‌وی هێزه‌ کوردییه‌کان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ برن.

News Code 17394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =