سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ و گله‌سووره‌ له‌ سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق داخراون

نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌ له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: خاڵه‌ سنوورییه‌کانی هه‌نگه‌ژاڵه‌ و گله‌سووره‌ له‌ سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق داخراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه‌، موحسن بیگله‌ری وتی: بڕیار دراوه‌ که‌ باجی گومره‌کی له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌کان که‌م بکرێته‌وه‌. له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای کوردستان باسی داخستنی بازاڕ بانه‌مان کرد که‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌ داخستنی سنووره‌کان ئه‌نجام بووه‌، ڕوونه‌ که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌کانی هه‌نگه‌ژاڵه‌ و گله‌سووره‌ بژێوی خۆیان دابین ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه‌ سنوورییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌ داخراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: داخستنی ئه‌م بازاڕچانه‌ کێشه‌ی زۆری بۆ خه‌ڵک و کاسبکاره‌کان دروست کردووه‌. بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشانه‌ بڕیار دراوه‌ که‌ خاڵه‌ سنوورییه‌کانی وه‌ک سه‌یرانبه‌ندی بانه‌ که‌ باجی گومرۆکیان له‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، باجی گومرۆکی که‌م بکرێته‌وه‌ تاکوو خه‌ڵک بتوانن داهاتیان هه‌بێت.

بیگله‌ری وتی: بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاره‌ کۆبوونه‌وه‌ بکه‌ین. ئێمه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش داوامان کردووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌کان قسه‌ بکات و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

وتیشی: هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان پێدراوه‌ که‌ به‌ زوویی زاڵی سنووری سێفی سه‌قز بکرێته‌وه‌ که‌ کاره‌کای له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌.

News Code 17250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =