مه‌له‌ک سه‌لمان فه‌رمانده‌ باڵاکانی سوپای عه‌ره‌بستانی ده‌رکرد

پاشای سعوودییه‌ له‌ درێژه‌ی گۆڕانکاریی له‌ ئاستی به‌رپرسانی باڵای عه‌ره‌بستان، چه‌ندین فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی گۆڕی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی عه‌ره‌بستان، پاشای عه‌ره‌بستان له‌ میانه‌ی فه‌رمانێکدا سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای عه‌ره‌بستان و فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی گۆڕی.

مه‌له‌ک سه‌لمان تورکی بن به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و فه‌هد بن تورکی وه‌ک فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی گشتی سوپای سعوودییه‌ هه‌ڵبژارد.

هه‌روه‌ها فه‌یاز ڕۆیلی به‌ فه‌رمانده‌ی سوپای سعوودییه‌ ده‌ست نیشان کرد. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ فه‌یسه‌ل بن موقه‌رن بن عه‌بدول عه‌زیزی کرده‌ جێگری ئه‌میری ناوچه‌ی سه‌وز و سوڵتان بن ئه‌حمه‌د بن عه‌بدول عه‌زیزی کرده‌ ڕاوێژکاری دیوانی پاوشایی سعوودییه‌.

مه‌لک سه‌لمان هه‌روه‌ها پارێزگاری جۆفی گۆڕی و فه‌هد بن به‌نده‌ری کرده‌ پارێزگای ئه‌م وڵاته‌ و سوڵتان بن ئه‌حمه‌دی کرده‌ ڕاوێژکاری خۆی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ پاوشای عه‌ره‌بستان ئه‌حمه‌د سالم جێگری وه‌زیری ناوخۆی لابرد و خالید بیاری وه‌ک جێگری هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی سعوودییه‌ هه‌ڵبژارد.

News Code 17164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =