یاری ئەمریکا لە گەڵ پرسی کوردستان مەترسیدارە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا هۆکاری هاوکاری وڵاتەکەیی لە گەڵ ئێران لە سووریا شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاڤرۆف لە وتووێژ لە گەڵ یورۆ نیوز سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕووسیا و ئێران لە سووریا وتی: کاتێک دەوڵەتی ئۆباما بەرانبەر ئەو ڕێککەوتنانە کە لە گەڵ ئێمە هەیبوو بۆ ئاگربڕ لە سووریا بە ئەو پەڕی لاوازییەوە کاری کرد، چارەیەکمان جگە لە ئەوە نەبوو کە لە گەڵ کەسانێک کار بکەین کە لە سەر قسەیان دەوەستن سەرەڕای بیر و ڕای جیاوازیان، هێشتا دەیانەوێت لە گەڵ ئێمە یەک هەڵوێست بن و بگەنە ئاوەها ڕێککەوتنێک کە یەکپارچایی خاکی سووریا بپارێزرێت. هاوبەشە ئێرانیەکانی ئێمە، وەکوو ڕووسیا لە لایەن دەوڵەتی یاسایی سووریاوە داوەت کرابوون تا لە شەڕ دژی تیرۆریزمدا هاوکاری بکەن.

یورۆ نیوز لە وتووێژەکەی خۆیدا لە گەڵ لاڤرۆف، پرسیاری زۆری لە بوارە جیاوازەکاندا لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە هاتووە:

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سەرکەوتنی ترامپ

لاڤرۆف: ناڵێم کە ئێمە یەخسیری هەندێک چاوەڕوانی بووین. ئێستاکە قسەی زۆر دەکرێتکلەم بارەیەوە کە لە سەر سەرکەوتن یان شکستی ترامپ مەرجی بەستبوو. لە ڕاستیدا هەندێک پاڵپشتی لە هەڵبژاردنی ترامپ هەبوو بەڵام لە لایەن برێ سیاسەتوان و کەسانی بەناوبەناگ و بڕێ لە نوێنەرانی پەرلەمانەوە. بەڵام بەرپرسانی فەرمی هەر لە سەرەوە تا خوارەوە، لە سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە بگرە تاکوو وەزیری دەرەوە، بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا هیچ کات لە سەر سەرکەوتن یا خود شکستی ترامپ مەرجیان نەبەست و و زۆر ڕوون و ئاشکراش وتیان کە فیدراسیۆنی ڕووسیا هەمیشە و لە تەواوی وڵاتەکاندا ئەیەوێت لە گەڵ سەرۆک کۆمار و هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەو وڵاتەدا هاوکاری بکات. هێشتا هەندێک شت سەبارەت بە دەستێوەردانی دەوڵەتی ڕووسیا لە ڕووداوەکان و ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەڵێن. بەڵام من بەڵگەیەکم لەو بارەوە نەدیوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەبێ لەگەڵ کۆنگرە بگاتە ڕێککەوتن و و بە پێی ڕوانگەکان لە کۆنگرە ستراتیژی خۆی شوێن بگرێت. ترامپ چەندین جار جەختی کردووە کە ئەیەوێت بەڵینەکانی کاتی هەڵبژاردنی لەوانە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی و ڕێزی دوو لایەنە لە گەڵ ڕووسیا بەڕێوە ببات.

یورۆ نیوز: کەسێکش ئەوی ناچار بە واژۆ کردنی گەڵاڵەی گەمارۆکان دژی ڕووسیا و ناردنی چەک بۆ ئۆکراین نەکردووە.

کاتێک پەسەند کراوێک لە کۆنگرەی ئەمریکا و بە رێژەیەکی دیار کراو پەسەند بکرێت بەشێوەیەک کە مافی ڤێتۆی سەرۆک کۆمار بەتاڵ دەبێتەوە، ئەو یاسایە ئەبێ بەرێوە بچێت. جێی داخە کە پاش تێپەڕینی یەکساڵ لە سەرۆک کۆماری ترامپ، پێوەندی ئێمە لە گەڵ واشنتۆن لە چآو ئەو کاتەی کە دێمۆکراتەکان لە ئەمریکا دەسەڵآتیان بەدەستەوە بوو- نەتەنیا باش نەبووە بەڵکوو خراپتریش بووە. مەبەستم داگیر کردنی نایاسایی مڵکە دیپلۆماتیکەنمانە کە هەم لە گەڵ کۆنڤانسیۆنی ڤیەن دژایەتی هەیە و هەم پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی ئەمریکایە.

یورۆنیوز: هیوادار بوون کە پێوەندیتان لە گەڵ ئەمریکا بەرەو لای بەڕێوە چوون(پراگماتیسم) بڕوات ئایا هێشتا هیواتان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاوەها پێوەندیەک؟

بەرێوە چوون دەبینرێت. هاوکارییەکانی ئێمە لە بواری بەرنامەی گەردوونی درێژەی هەیە. هاوکارییەکانمان لە سەر پرسی سووریا ڕانەگیراوە. سەرەڕای هەندێک کێشە بەرژەوەندییەکانمان گرێی خواردووە و هێشتا کەم بوونەوەی پێکدادانەکان لە ناوچە باشوورییەکانی سووریا کە بە بەشداری ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئۆردۆن دروست بووە، هەیە.

یورۆ نیوز: لە سووریا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا کە لە پەیمانی ناتۆ شەریکن بە تەواوەتی لێک دوور بووەتەوە. مەبەست ئۆپراسیۆنی عەفرینە. تورکەکان ڕاشکاوانە وتوویانە کە ئۆپراسیۆنی عەفرین ڕاناگیرێت. ئایا ڕووسیا ئەبوا ئەوەی لەبەرچاو بگرتبا؟

ئەمریکییەکان هەر لە سەرەتای دەستێوەردان لە سووریا پاڵپیان بە کوردەکانەوە دا و هەڵوێستەکانی تورکیایان لەبەرچاو نەگرت. هەمووان دەزانن کە لە ڕای تورکیاوە بڕێ لە لایەنە کوردەکان لقێک لە پارتی کرێکارانی کوردستانن کە لە ڕای تورکیاوەرێکخراوێکی تیرۆریستیە. تورکیا چەندین جار وتوویە کە هەر جۆر بووە بەر بە کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی تورکیا و سووریا لە لایەن کوردەکانەوە دەگرێت.

بەڵام ئەمریکا لەم ماوەدا بەردەوام هێزە کوردییەکانی پڕچەک کردووە و هەڵوێستی تورکیای لەبەرچاو نەگرتووە. یاری ئەمریکا لە گەڵ پرسی کوردستان ئەویش کاتێک کە دەرکێکی ڕاستەقینە لە خواستە ژێئۆپۆلۆتیکەکان نییە، یاریەکی مەترسیدارە. ئەو یارییە ئەگەری هەیە بۆ ئەو وڵاتانەی کە کوردیان تێدایە کێشە دروست بکات. ئێمە ئەبێ لە جیاتی ئەنجامی ئەو کارانەی کە تەواوی ناوچەکە وەکوو دواییەکانی سەدەی ڕابردوو تووشی کیشە بکات، لە بیری ئەوەدا بین کە چۆن دەتوانرێت مافی کوردەکان لە ناو سنوورەکانی ئێستایاندا، مسۆگەر بکەین.

یورۆ نیوز: ڕووسیا بە رێککەوتنێکەوە کە لە گەڵ ئێران و تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا کردی تەواوی دنیای تووسێ سەرسووڕمان کرد. هەنگاوەکانی دواتری ئەو سێ وڵاتە لە سووریا چۆن دەبێت؟ ئایا ڕووسیا لە پلان ڕێژی سیاسی بۆ دزە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئێران و تورکیا بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت؟

ئێمە پلانمان بۆ داهاتووی دوور نییە و ئێستا دەمانەوێت ئەوەی کە لە سووریا دەستمان پێکردووە تەواوی بکەین. : کاتێک دەوڵەتی ئۆباما بەرانبەر ئەو ڕێککەوتنانە کە لە گەڵ ئێمە هەیبوو بۆ ئاگربڕ لە سووریا بە ئەو پەڕی لاوازییەوە کاری کرد، چارەیەکمان جگە لە ئەوە نەبوو کە لە گەڵ کەسانێک کار بکەین کە لە سەر قسەیان دەوەستن سەرەڕای بیر و ڕای جیاوازیان، هێشتا دەیانەوێت لە گەڵ ئێمە یەک هەڵوێست بن و بگەنە ئاوەها ڕێککەوتنێک کە یەکپارچایی خاکی سووریا بپارێزرێت.

هاوبەشە ئێرانیەکانی ئێمە، وەکوو ڕووسیا لە لایەن دەوڵەتی یاسایی سووریاوە داوەت کرابوون تا لە شەڕ دژی تیرۆریزمدا هاوکاری بکەن و تورکیاش هەر ئاوەها هەڵویستێکی نواند. لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئاستانە بۆ ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چوو و ڕەوتێکی دەست پێکرد کە بووە هۆی کەم بوونەوەی خێرای ڕێژەی توندوتیژییەکان لە سووریا. جگە لە ئەوە، گرنگترین ڕووداوی ئەم دواییانە بەڕێوە بردنی کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی سووریا لە سوچی بوو کە ١٢ خاڵی بۆ پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتووی سووریا قبووڵ کرد. ڕاستە کە تەواوی دژبەرەکانی سووریا لە سوچی نوێنەریان نەبوو بەڵام جۆراجۆری و زۆر بوونی ڕێژەی گرووپەکانی نوێنەری چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا لە ئەو کۆنفڕانسە بێ وێنە بوو.

News Code 16990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =