تورکیا دێنیز یوجیلی ئازاد کرد

ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ داوای دیدار له‌ نێوان سه‌رۆکی ئاڵمانیا و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، ڕۆژنامه‌وانه‌ ئاڵمانییه‌که‌ که‌ له‌ تورکیا زیندانی کرابوو، ئازاد کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی دی ڤۆڵتی ئاڵمانیا له‌ ئازادی دێنیز یوجیل ڕۆژنامه‌وانێکی تورکی - ئاڵمانی هه‌واڵی دا که‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردنی تیرۆریسته‌کان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ زیندانی کرابوو.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیش پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوکات له‌گه‌ڵ ئازاد کردنی یوجیل ۶ ڕۆژنامه‌وانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دا.

News Code 16955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =