تورکیا ۶ ڕۆژنامه‌وانی به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوکم دا

دادگایه‌کی شاری ئه‌ستنه‌بۆل ۶ ڕۆژنامه‌وانی به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاسۆشیه‌تێد پرێس، تورکیا ۶ ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌شداری کردن له‌ کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دا.

تاوانی ئه‌م ۶ ڕۆژنامه‌نووسه‌ دژایه‌تی کردنی یاسانی بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌ و ئه‌ندام بوون له‌ بزوتنه‌وه‌ی فۆتۆدا بوو.

بزوتنه‌وه‌ی فتۆ سه‌ر به‌ فه‌تحوڵا گوله‌نه‌ که‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌ژیه‌ت، ده‌وڵه‌تی تورکیا گوله‌ن به‌ ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ تۆمه‌تبار کردووه‌ و له‌ ئه‌مریکا داوای کردووه‌ تاکوو ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بکرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا داوای به‌ڵگه‌ ده‌که‌ن و تورکیاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ ئه‌م پاگه‌نده‌یه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

News Code 16948

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =