لایەنە شیعەکانی عێراق یەک هەڵوێستی ستراتیژیکیان هەیە

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە هاوپەیمانی چوارقۆڵی شیعە سەبارەت بە بەرنامەی ستراتیژیکی بنەڕەتی یەک هەڵوێستن و تەنیا لە وردەکاری بەرنامەکان و تاکتیکەکانیاندا جیاوازیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- سومەیە خومارباقی: نوێنەرانی پەڕلەمانی عێراق پاش کێشەی زۆر لە چەند ڕۆژی دواییدا گەڵاڵەی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانیان لە کاتی دیاری کراودا پەسەند کرد. بە پێی یاساکان لە یاسای بنەڕەتی و پەسەند کردنی گەڵاڵەی ئەم دواییانەی نوێنەران، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ئەبێ لە کاتی دیاری کراودا واتا لە ڕۆژی ١٢ مەی بەڕێوە بچێت.

 فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی بەڕێوە بردنی ڕاگەیێندراوەکەی کاتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی داوەتە تەواوی دەزگاکان. بە پێی گرنگایەتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ کە یەکەمین هەڵبژاردن پاش ئازاد کردنی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لە دەستی داعش دێتە ئەژمار، وتووێژێکمان لە گەڵ عەباس بەیاتی نوێنەر پەرلەمانی عێراق ئەنجام داوە کە بەم شێوەیەیە.

دۆخی گرووپە سیاسیە شیعەکان لەباری جیاوازی ڕا و هاوڕاییەوە چۆن دەبینن؟

ئێستاکە هاوپەیمانی زۆر تۆکمە  لە لایەن لایەنە شیعەکانەوە هەیە، تاکتیکی ئەو لایەنانە لە وردەکاری بەرنامەکان لە گەڵ یەک جیاوزی هەیە بەڵام تەواوی لایەنە شیعەکان لە ڕوانگە و بیری گشتی و بنەڕەتیدا و لە بەرنامەی ستراتیژیدا پێکەوە هاوڕان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی داهاتوو چەند هاوپەیمانی لە لایەن شیعەکانەوە لەوانە هاوپەیمانی نەسر بە ڕێبەرایەتی حەیدەر عەبادی، هاوپەیمانی فەتح بە رێبەرایەتی حەسەن عامری، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری کاملەلمالکی و هاوپەیمانی سائروون بە ڕێبەرایەتی ڕەوتی سەدر پێک هاتووە.

ئەو ٤ ڕەوتە دەچنە ناو هەڵبژاردنەوە و بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی لە گەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕوو دەبێتەوە. زۆر بوونی لایەنەکان هەوڵێکی باشە چونکوو بژاردەی زۆر دەنێتە بەردەم دەنگ دەرانەوە بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی بشێویی دەنگەکان.

ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٥ خاوەن هاوپەیمانیەک بە ناوی هاوپەیمانی نیشتمانی یەکپارچە بووین پاشان لە قۆناغی دوایی دوو هاوپەیمانی بە انوەکانی دەوڵەتی یاسای و هاوپەیمانی نیشتمانی یەکپارچە بووین بەڵام لایەنە شیعەکان ئێستا بە چەند هاوپەیمانییەوە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن.

خاڵێکی تر ئەوەی کە هاوپەیمانی پاش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانییە کە گرنگە بە واتایەکی تر پاش هەڵبژاردنەکان بە دڵنیاییەوە لایەنە شیعەکان لە گەڵ یەکتر دەگەنە ڕێککەوتن چونکوو پۆستی  سەرۆک وەزیران لە کاروبارە ستراتیژیکەکان دێتە ئەژمار کە لایەنە شیعەکان ئەبێ بژاردەی هەڵبژێردراوی خۆیان بناسێنن.

داهاتووی ئەو هاوپەیمانە شیعیانە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق چۆن لێک دەدەنەوە؟

لە ئێستادا لە نێوان هاوپەیمانییەکانی شیعە واتا نەسر، دەوڵەتی یاسا، سائرون و فەتح تێکەڵ بوونێک دروست نەبووە. بەڵێ هاوپەیمانی نەسر و فەتح نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و و بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر پێکەوە ڕێککەوتن بەڵام پاشان لێک جودا بوونەوە و ڕایانگەیاند کە هەر کامەیان بە تەنیا لە هەڵبژراندەکانی پەڕلەمانی بەشداری دەکەن بەڵام ئەوە بەو واتا نییە کە دژی یەکت رکار دەکەن. ئەم هاوپەیامنییانە هاپەیامنی هەڵبژاردنن کە دەیانوێت زیاترین دەنگ و کورسی لە پەڕلەمان دەست بخەن.

ئێستاکە مەجلیسی باڵای ئیسلامی بە رێبەرایەتی شێخ هەمام حموودی لە چوارچێوەی هاوپەیامنی فەتح، پێکهاتەی تەنزیم ئەلعێراق بە فەرماندەیی خەزایی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سائروون چالاکی هەیە. هەر لایەنێکی سیاسی بە پێی ئەو بەرژەوەندی بڕیار دەدات لە سەر هاوپەیمانی یا جودایی لە گەڵ هاوپەیمانیەکانی تر.

دۆخی هێزە شیعەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بە چ شێوەیەکە؟

 فراکسیۆنە شیعەکان بە دڵنیاییەوە بە پێی پێکهاتەی حەشیمەتی عێراق دەچنە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و سەدا ٥١ وەدەست دەهێنن. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا فراکسیۆنەکانی شیعە زیاتر لە سەدا ٥١ یان دەست خستووە چونکوو ئەوان نیشانەی پێکهاتەی حەشیمەتی کۆمەڵگای عێراقن بەڵام یەگەری هەیە سەدا ٩٠ ی لایەنە پێشووەکان بگۆڕدرێت و لە ئاکامدا ئەم ڕواڵەتە کۆنانە نایێنە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و هەروەها ڕواڵەتگەلیکی کۆن هەن کە ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکان شکست بهێنن و لە ئاکامدا ڕواڵەتی پەڕلەمانی داهاتوو و نوێنەرەکانیان دەگۆڕدرێن. ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە شانسی ئەو ٤ هاوپەیمانیە شیعە و ڕێژەی کورسیەکانی پەڕلەمان کە دەستی دەخەن نزیک بە یەکە.

ئایا دەوڵەتە بیانی و عەرەبییەکان بە تایبەتی سعودیەکان گوشار دەخەنە سەر بڕێ لە گرووپە لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و بەدوای بەدی هێنانی ئامانجەکانی خۆیانن لە عێراق؟

عێراق کێشەی زۆری لە ژێر کاریگەری بیانییەکان بەردەمدایە بەڵام ئایا ئەو پرسە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەخاتە سەر دەنگ دەرە عێراقییەکان؟ من دەڵێم نا. بەڵێ برێ میدیای دەرەکی بۆ دروست کردنی کێشە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی و شکست دانی چالاکی دەکەن و هەر لەم پێوەندیەدا برێ لە کەسایەتییە سیاسییەکان گەورە دەکەنەوە و برێک تر تیرۆری کەسایەتی دەکەن.

ئێمە بوونی لایەنەکانی سەر بە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، برێ وڵاتانی دراوسێی عێراق و تەنانەت لایەنەکانی سەر بە وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە کە بۆ کاریگەری دانان لە سەر هەڵبژاردنەکانی بەردەم عێراق هەوڵ دەدەن نکۆڵی ناکەن بەڵام ئەبێ ئەو خاڵە لە بەرچاو بگرین کە نەتەوەی عێراقە کە لە کۆتاییدا نوێنەرانی خۆی بۆ پەڕلەمان هەڵدەبژێرێت.

News Code 16697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =