ئەمریکا وەزارەتی نەوتی کۆریای باکووری گەمارۆ دا

وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە دەرکردنی گەمارۆی نوێ دژی وەزارەتی نەوتی کۆریای باکوور و ٢٤ کەسایەتی تر هاوپه‌یوه‌ند به‌ پێشێل کردنی گەمارۆکانی پیۆنگ ینگ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک لە گەمارۆی ٢٤ کەسایەتی سەبارەت بە پێشێل کردنی گەمارۆکانی کۆریای باکوور هەواڵی دا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ئەم جارە وەزارەتی نەوتی کۆریای باکوور و دوو کۆمپانیای چینیی کردووەتە ئامانج.

هەروەها گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ١٠ کەسایەتی ئه‌منی دەگرێتەوە کە بە وتەی وەزارەتی دارایی ئەمریکا نیشتەجێی ویلایەتی ئابخازیای ڕووسیان.

News Code 16368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =