دوایین سه‌فه‌ری بارزانی بۆ تاران/ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی په‌یوه‌ندییه‌کان

سه‌فه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێته‌وه‌.

 ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌شی نێوده‌وڵه‌تی- ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی:  دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی له‌ عێراق و داخرانی سیاسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و وڵاتانی دراوسێ له‌وانه‌ ئێران، شه‌پۆلێک له‌ بێ هیوایی و لێڵیی سێبه‌ری به‌سه‌ر پرسه‌کانی ناوچه‌که‌دا خستبوو.

 ئه‌م داخران و پجڕانی په‌یوه‌ندییه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشینه‌ و ڕه‌وتی مێژوویی په‌یوه‌ندیی کورده‌کان و ئێران بوو. پێچەوانەی پەیوەندی کوردەکان لە سەردەمی شاهەنشاهی لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ئەم پەیوەندیانە بەردەوام ڕووی لە زیادبوون و تۆکمە بوونەوە کردووە و نمانەیەکە لە پەیوەندی پتەوی نیوان دوو گەل.

به‌ڵام دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م مانگه‌ دواییانه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ به‌ خێرایی به‌رته‌سک بووه‌وه‌ و لێڵایی باڵی به‌سه‌ریدا کێشا. پاش ماویه‌ک ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆر، سه‌فه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌م حه‌وته‌یه‌ بۆ تاران و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان نیشانه‌ی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌.

ڕاستیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندی پته‌وی مێژوویی و زۆریی هاوبه‌شیی فه‌رهه‌نگی نێوان کورده‌کان و ئێران که‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌سه‌، ئه‌مڕۆ بابه‌تێک به‌ ناوی ئابووری له‌ ئه‌م دێو و ئه‌و دێوی سنووره‌کان بووه‌ته‌ هۆکارێک بۆ هه‌ڤگریی زیاتر و هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ که‌ ڕوانینێکی تایبه‌تمان بۆ ئه‌م بواره‌ ببێت.

 ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ئێران له‌ ژێر سێبه‌ری ئابووری خۆراگری  پێوشوێنی گرتووه‌ ده‌کرێت له‌ بازاڕی باش و پڕ ده‌فرایه‌تی کوردستانی عێراق بێته‌ دی و له‌ به‌رانبه‌ردا  زۆربه‌ی پێداویستییه‌ ژێرخانی و ستراتێژیکه‌کانی هه‌رێم وه‌ک پیشه‌ی کاره‌با، گه‌شه‌ی ڕێگاوبان، ته‌ندروستی و ده‌رمان و له‌ سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌ پێداویستی هێزی پسپۆڕ و خزمه‌تی ئه‌ندازیاری  دابین بکات.

 به‌ پێی ئه‌م هۆکاره‌ باس کراوانه‌، دۆخه‌که‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت تاران و هه‌ولێر به‌ره‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام هه‌نگاو بنێنن. ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا نابێته‌ هۆی چاره‌سه‌ریی ناکۆکی له‌گه‌ڵ تاران به‌ڵکوو به‌ هۆی په‌یوه‌ندی و هاوکاری ستراتێژیکی تاران و به‌غدا بێ گومان ده‌کرێت به‌ نێوبژیڤانی ئێران، هه‌ولێر و به‌غدا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

News Code 16354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =