نەوتکێشە ئێرانیەکیە دوو پەڵەی ۱۰۹ کیلۆمەتری لە دەریا بەجێهشتووە

دەوڵەتی چین ڕایگەیاند کە بە هۆی نوقم بوونی نەوتکێشی سانچی دوو شوێنی دەریای چین بە ڕووبەری ۱۰۹ کیلۆمەتر نەوتایی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دەوڵەتی چین ڕایگەیاند:  بە هۆی نوقم بوونی نەوتکێشی سانچی دوو شوێنی دەریای چین بە ڕووبەری ۱۰۹ کیلۆمەتر نەوتایی بووە.

بە پێی وێنە ئاسمانییەکان ئەم دوو شوێنە نەوتاییە بە ڕووبەری ٦۹ کیۆمەتر و ٤۰ کیلۆمەتر بە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتیدا بڵاو بووەتەوە.

شایانی باسە کە نەوتکێشە ئێرانییەکە ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو بە هۆی ڕووداوێکی دەریایی تێکشکا و دواجار بە بارە نەوتەکەیەوە نوقم بوو، ئەمەش گەورەترین ڕووداوی دەریایی لە ۱۰ ساڵی ڕابردوودا بووە.

کەشتی سانچی ۳۰ مەلەوانی ئێرانی و دوو کەسی بەنگلادشی تێدا بوو کە هەموویان گیانیان بەخت کرد.

ئەم کەشتییە ۱۳٦ هەزار تۆن نەوتی لەگەڵ بووە.

News Code 16136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =