بە تۆمەتی دەوردانەوەی گەمارکانی ئەمریکا دژی ئێران؛

دادگەی نیۆیۆرک جێگری پێشووی هالک بانکی تورکیای بە تاوانبار ناسی

ناسەی هەواڵ: 4191057 -
لیژنەی دادی دۆسیەی جێگری جێگری پێشووی هالک بانکی تورکیا لە نیۆیۆرک، ناوبراوی لە ٥ پرسی وەک "دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران" بە تاوانبار ناساند و لە پرسێکیاندا بێ تاوان ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، لیژنەی دادی دۆسیەی "محەمەد هاکان ئاتیلا" جێگری پێشووی هالک بانکی تورکیا لە ئەمریکا، ناوبراوی لە ٥ پرسدا بە تۆمەتبار ناسی و لە پرسێکدا بێ تاوان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی دەنگی ئەو لیژنەیە لە نیۆیۆرکی ئەمریکا، ئاتیلا لە دۆسیەکانی "دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران"، "هاوبەشی لە فریودانی ئەمریکا"، "فریودانی بانکەکەکانی ئەمریکا"، "هاوبەشی لە فریودانی بانکەکانی ئەمریکا" و "هاوبەشی لە ڕانت و گەندەڵی پارە و دراو" بە تاوانبار ناسراوە و لە پرسی "گەندەڵی و ڕانتی پارە و دراو" بێ تاوان ڕاگەیێندراوە.

دەنگی کۆتایی سەبارەت بە بڕیاری لیژنەی داد لەو دۆسیەدا، ١١ی ئایپرێلی ئەمساڵی زایینی لە دانیشتنێک لە لایەن دادوەری دۆسیەکە دەردەکرێت.

شایانی باسە، ئەمریکا بەرپرسانی هالک بانکی تورکیای بە تاوانی خراوەپاڵی وەک یارمەتی دانی ئێران لە دەوردانەوەی گەمارۆ داسەپاوەکانی ئەمریکا تۆمەتبارکردووە.

ناردنی بۆچوون

1 + 5 =