AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٢ ١٤:١٢

ژنێکی ئەمریکی بووە سەرۆکی یوونیسێف

ژنێکی ئەمریکی بووە سەرۆکی یوونیسێف

ژنێکی ئەمریکی کە ئەزموونی کارلە کاروباری مرۆڤدۆستانەی هەیە، بووە سەرۆکی سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یوونیسێف).

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، هنریتا فۆر کە چەندین ساڵ ئەزموونی چالاکی لە بواری گەشە و کاروباری مرۆڤدۆستانەی هەیە وەکوو سەرۆکی ئاژانسی سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یوونیسێف، هەڵبژێردرا.

فۆری ٦٩ ساڵە دەبێتە جێگری ئانتۆنی لیک کە لە ٢٠١٠ەوە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئەو سندۆقە بووە. وتەبێژی ئەمینداری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەم پێوەندیەدا وتی فۆر لە چل ساڵ پێشەوە تا ئێستا لە بەشی خزمەتگوزاری گشتی ئەمریکا و هەروەها ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە چالاکی هەبووە.

ناوبراو یەکەم ژنێکە کە سەرۆکایەتی ئاژانسی ئەمریکی گەشەی نێودەوڵەتی لە ئەستۆ بووە و بەرپرسی خزمەتگوزاری دەرەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵەتی بووە.

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێستاکە یەک لە سەر چواری پۆستە باڵاکانی ئەو ڕێکخراوە لە دەستی ژناندایە لە هەوڵ بۆ بەکارهێنانی ژنان لە ئاوەها پۆستگەلێک هەواڵی دا.

News Code 15456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha