چارەنووسی دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکی تایبەتیدا ڕوانیویەتییە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دەڵێ: کوردەکان وێرای ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا، پابەند دەبن بە تەواوەتی سەرزەوینیی عێراق.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – نازم دەباغ*: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، بەڵام بەرەوڕووی کاردانەوەی نەرێنی بووەوە و دۆستان و دوژمنان هەڵوێستێکی هاوشێوەیان لە دژی ئەو ڕیفراندۆمە گرت و بە پاڵپشتی لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕیفراندۆمە بوون.

لە هەنگاوی دواتر و بە ئاگاداریی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر ناوچە جێ ناکۆکەکان و لە ماوەیەکی زەمانیی کورتدا هێزەکانی پێشمەرگەیان لە خانەقین و کەرکووک تا شەنگال و تەلعەفەر پاشەکشێ پێکرد. لە ئەنجامدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی خۆی کشایەوە و تەواو دەسەڵات و بەرپرسایەتییەکانی خۆی ڕادەستی سەرۆک وەزیران و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.

بەو پێیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی واتە قوباد تاڵەبانی بەرپرسایەتیی تەواوی گفتوگۆ و دانوستانەان لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بەغدایان بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بە ئەستۆ گرت.

لە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیران و زۆربەی بەرپرسانی سیاسیی هەرێم، ئەو متمانەیە دراوە کە ڕیفراندۆم بۆتە بەشێک لە ڕابردوو و دادگەی فیدراڵیش دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕیفراندۆمە ڕاگەیاندووە و هەڵبەت هەڵوەشاندنەوەی لە کوردستان گرێی خواردووە بە ئیرادەی پەرلەمان و جەماوەری کوردستانی. هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووي کە ڕێز لە بڕیاری دادگەی فیدراڵ دەگرێت و ئامادەیە کە تەواو کێشە و پرسەکانی نێوانیان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستان و بە پێی دەستووری عێراق چارەسەر بکەن.

ئەوە بەو مانایە کە کوردەکان وێرای ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا، پابەند دەبن بە تەواوەتی سەرزەوینیی عێراق و ئامادە و مکۆرن لە سەر گفتوگۆ، دانوستان و ڕێککەوتن. بەڵام ئەوەی تا ئێستا دەبیندرێت، ئەوەیە کە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا پرسی ناتێگەیشتنی هاوبەش وەک خۆی ماوەتەوە، حکوومەتی ناوەندی کاتی دەسپێکی دانوستانەکانی ڕانەگەیاندووە و لام وایە کە ئەو ڕێککەوتنە دەخرێتە دوای هەڵبژاردنەکان و هەوڵ دەدرێت چارەسەریی کێشەکان هەتا دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق درێژە بخایێنێت.

بە داخەوە ئەو سیاسەت و پلانە چ لە لایەن کوردەکانەوە و چ لە لایەن عەرەبەکانەوە بە زیانی خەڵکی کوردستان دەبێت. خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی گەمارۆ و ئابلۆقەدان و بڕینی مووچە و دابەزینی داهاتەکانیان تووشی گرفتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی قووڵ هاتوونە و دواخرانی چاترسەرییەکان بوونەتە هۆی قووڵتربوون و تەشەنەسەندنی کێشەکان و قەیرانەکان.

لەم قۆناغەدا، گرووپگەلی سیاسیی هەرێم بە دەست کێشانەوە لە داخوازییە حزبی و کەسێنییەکانیان دەتوانن یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن و لە پێناو دابین کردنی بەرژەوەندی و مافی خەڵکی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و ڕێزنان لە مافی مرۆڤ هەنگاو بنێن.

لە سەر ئەو بڕوایەم کە پێداگریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵام نەدانەوە و پێشوازی نەکردن لە داخوازییەکان کە لە لایەن گرووپگەلی جۆراوجۆر و وڵاتانی بیانی و بە تایبەت حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە خراوەتە ڕوو، وەک ڕەوتێکی ناوخۆیی کوردستان دەجووڵێتەوە کە ڕێز لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و بەهایەکیان ناداتێ.

کەواتە باشترین و مومکین‌ترین رێگا، گفتوگۆ و دانوستان و پابەندبوون بە دەستووری عێراقە.

* نازم دەباغ: نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران

News Code 15342

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =