AP ١٣٩٦ گەڵاڕێزان ٤ ١٢:٣٥

جەهانگیری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئێران و عێراق:

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، پیلانێکی گەورە بوو

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، پیلانێکی گەورە بوو

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە پیلانێکی گەورە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی لیژنە باڵاکانی ئێران و عێراق وتی: پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق ڕیشەی هاوبەشی مێژوویی، ئایینی و فەرهەنگی هەیە و ئێمە وەکوو بەرپرسانی دوو وڵات ئەبێ بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکان هەوڵ بدەین.

ناوبراو سەرکەوتنەکانی عێراق لە شەڕ دژی داعش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵآتەی پیرۆزبایی کرد و وتی: بە کارزانیی دەسەڵاتداران، دەوری کاریگەری مەرجەعە ئایینییەکان و هێزە عێراقییەکان، ئێستا عێراق خەریکە سەرکەوتنێکی مێژوویی دژی تیرۆریزمی تەکفیری بە دەست دەهێنێت.

جەهانگیری بە وتنی ئەوەی کە خۆشحاڵین کە دەوڵەتی عێراق توانیویە پرسی دابەش کردنی خاکی ئەو وڵاتە پووچەڵ بکاتەوە، لە پرسی جودایی خوازی هەرێمی کوردستان وەکوو پیلانێکی گەورە ناولێبرد کە دەیەویست دزە کاتە ناو وڵاتانی تری ناوچەکەشەوە بەڵام بەختەوەرانە ئەو بابەتە زیرەکانە چارەسەر کرا.

جەهانگیری لە سەر زەروورەتی پەرەپێدانی هاوکاری دوو وڵاتەکە لە بواری نەوت، گاز جەختی کرد و وتی: ڕێگای ئاسنی شەلەمچە- بەسرەش ئەبێ خێراتر تەواو بکرێت تا ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پێوەند بدرێت.

حەیدەر عەبادیش بە جەخی لە سەر ئەوەی کە ئەبێ بەر بە دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە بگرین، زیادی کرد: ئەبێ هەوڵی زۆر بدەین بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکانمان و ئەبێ بە دوای بەرژەوەندی هاوبەشەوە بین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە خەریکی ئامادە کاری بۆ دوایین ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی داعشین، وتی: ئەو شەڕە شەڕێکی ئازادی هێنەرە بۆ نەتەوەی عێراق و بەختەوەرانە سوپای عێراق و هێزە خۆجەییەکان توانیویانە ناوچەی زۆر لە دەستی گرووپە تیرۆریستییەکان ئازاد بکەن و بەختەوەرانە شەڕەکان دژی داعش، بەستێنی بۆ یەکێتی و یەکپارچەیی لە عێراق خۆش کردووە.

حەیدەر عەبادی بە ئاماژە بە هاوئاهەنگی نێوان ئێران، عێراق و تورکیا سەبارەت بە ڕیفراندۆم، وتی: بەختەوەرانە هەڵوێستی یەکپارچە و یەکسان لە نێوان ئێران، عێراق و تورکیا هەبوو بەرانبەر ئەو ڕیفراندۆمە.

News Code 13953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha