به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌لایه‌تی له په‌ڕاوێزی دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ کاروباری سووریا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی هه‌رێم قسه‌ی کرد.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: ئێران له یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا و عێراق پشتیوانی ده‌کات و دژی ئه‌وه‌یه که وڵاتانی بیانی له سووریا ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن.
وه‌لایه‌تی درێژه‌ی دا: هیوادارم به زووی سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ر سه‌ر هه‌موو کێشه‌کاندا ببینین. ئه‌مریکاییه‌کان له سووریا بنکه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه و لدوای دابه‌ش کردنی سووریا‌ن، گه‌ر خه‌ڵک له عێراق سه‌رکه‌وتوو بن ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له میانه‌ی وڵام به‌م پرسیاره که ئایا سوپای پاسداران هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی له ئۆپراسیۆنی که‌رکووک بووه، وتی: سوپای پاسداران هیچ ڕۆڵیکی له ئۆپراسیۆنی که‌رکووک نه‌بووه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردی عێراق خۆیان دژی تاکڕه‌وییه‌کانی بارزانین و دیمان که خۆیان بێ شه‌ڕ ناوه‌چه‌کانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی به‌غدا کرده‌وه، بارزانی ده‌بێت قبوڵی بکات که هه‌ڵه‌ی کردووه و دان بنێت به‌م هه‌ڵه‌ی خۆیدا و خه‌ساره‌کان پڕ بکاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە