پرسەی مام جەلال لە تاران بەڕێوە چوو

ناسەی هەواڵ: 4112232 -
لە شاری تارانی پایتەختی ئێران و بە ئامادە بوونی خەڵکێکی زۆر پرسەی مام جەلال تاڵەبانی بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بە ئامادە بوونی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردانی دانیشتووی تارانی پایتەختی ئێران پرسه‌ی مام جه‌لال له‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم ڕێوڕەسمە کاتژمێر ۴:۰۰ بۆ ۵:۳۰ ئێوارەی پێنجشه‌ممه‌ له‌ مزگه‌وتی جامێع له‌ شارۆچكه‌ی قودس له‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردانی دانیشتووی تاران و ئه‌نیستیتۆی كورد له‌تاران و هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی دام و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌برا.

شایانی باسە کە جەلال تاڵەبانی چەند ڕۆژ پێش ئێستا و تەمەنی ۸٤ ساڵەییدا کۆچی دوایی کرد.

لە شارەکانی بانە و مەریوانیشدا پرسە بۆ مام جەلال گیرا.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =