پیۆنگ یانگ:

ناچارین ئه‌مریکا ئاگرباران که‌ین

ناسەی هەواڵ: 4112079 -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: ئه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بووه‌ که‌ شه‌ڕی به‌ ئێمه‌ فرۆشت؛ که‌واته‌ ناچارین ئاگار بارانیان بکه‌ین و چی دیکه‌ لیدوان بایه‌خی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕی یۆنگ هۆی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئاژانسی تاسی ڕووسیا وتی: ئه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بووه‌ که‌ شه‌ڕی به‌ ئێمه‌ فرۆشت؛ که‌واته‌ ناچارین ئاگار بارانیان بکه‌ین و چی دیکه‌ لیدوان بایه‌خی نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور درێژه‌ی دا: به‌ دواین خاڵی پڕۆسه‌که‌مان نزیک ده‌بینه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش دروست کردنی ته‌وازونی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌.

شایانی باسه‌، ئه‌مریکا دوێنێ به‌ مه‌به‌ستی تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ربازی دوو گه‌وره‌ فڕۆکه‌ی بۆمب هاوێژی خۆیی له‌ سه‌ر ئاسمانی دوورگه‌ی کۆریا تاقی کرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی تووڕه‌یی زیاتری کۆریای باکوور.

ناردنی بۆچوون

2 + 11 =