لە ئینگلیزدۆزرایەوە؛

دەرخستنی ڕەگەزی گومانلێکراو لە ڕێگای پەنجەمۆرەوە

ناسەی هەواڵ: 4111957 -
لێکۆڵەران ڕێگایەکی نوێیان بۆ پێوشوێنگیری مادەی ناو پەنجەمۆر دۆزیوەتەوە و بە یارمەتی ئەوە تەنانەت دەتوانن ڕەگەزی گومانلێکراو بناسن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپێندێنت، لێکۆڵەرانی زانکۆی شفیلد هالامی ئینگلیز ڕێگایەکی نوێیان بۆ پێوشوێنگیری مادە جیاوازەکانی ناو پەنجەمۆر دروست کردووە. ئەو ڕێگایە یارمەتی هێزی پۆلیس دەدات تا ڕەگەزی گومانلێکراو، ئەوەی کە کەسەکە خواردوویە و تەنانەت زانیاری وردتریش پێوشوێنگیری بکەن.

بە وتەی لێکۆڵەران ئەو ڕێگایە زانیاری زۆرتر سەبارەت بە دۆخی دەروونی تاوانبارەکە لە کاتی ئەنجامی تاوانەکە بە دەستەوە دەدات.

دوکتۆر سیمۆنا فرانسی لێکۆڵەری باڵای ئەو لێکۆڵینەوە دەڵێت: پەنجەمۆر ئرەقەی پێوەیە. ئارەقەش ماتریکسێکی بیۆلۆژیکییە. ئەو مادە ملووکوولی لەشی لە گەڵە کەوابوو زانیاری زۆر دەداتە دەستەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 11 =