سه‌رکردایه‌تی کوردستانی عێراق به‌ ئەنجومەنی باڵای سیاسی گۆردرا

ناسەی هەواڵ: 4111806 -
ناوی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی عێراق به‌ ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان گۆردرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان - عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و له‌میانه‌دا چه‌ند بڕیارێك دران یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان بریتیه‌ له‌ گۆڕینی ناوی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ بۆ ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی كوردستان.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتووه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كاندا هاتووه‌":بۆیە كۆبوونەوە، ئامادەیی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی كراوە لەگەڵ بەغدا بە بێ پێش مەرج و بە بێ سزادان و ئابڵۆقە و هەروەها ڕەخساندنی كاتی پێویست بۆ سەرخستنی".

له‌ ڕاگەیێندراوه‌که‌دا هاتووه‌  لە ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی كوردستان- عێراق ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و كاردانەوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عێراقییەكانیان لەبەرانبەر ڕیفراندۆم تاوتوێ كرد.

ڕاگه‌یندراوه‌ که‌ جێبەجێكردنی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم لەڕووی زەمەنییەوە بەندە بە دیالۆگێكی بنیاتنەر و لێپرسراوانە. بۆیە كۆبوونەوە، ئامادەیی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی كراوە لەگەڵ بەغدا بە بێ پێشمەرج و بە بێ سزادان و ئابڵۆقە و، هەروەها ڕەخساندنی كاتی پێویست بۆ سەرخستنی.

هه‌روه‌ها سەپاندنی سزا بەسەر گەلی كوردستان نایاسایی و نابەرپرسیارانەیە و گرژتركردنی بارودۆخی سیاسی خزمەتی بەرژەوەندیی هیچ لایەك ناكات و کۆبوونەوەكە بە ڕای گشتیی جیهانی و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی ڕادەگەیێنێت كە گەلی كوردستان ڕووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بە كۆمەڵ و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز كراوەتەوە و ئەوە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵك و ئاوارەكان لە عێراق و كوردستان دەباتە قۆناغێكی مەترسیدار و داوا دەكات سنوورێك بۆ ئەم هەڕەشە و ئابڵۆقە و سزادانی بەكۆمەڵە دابندرێت.

له‌ کۆتاییدا ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بڕیاریان دا كۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەكان لەژێر ناوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی كوردستان بەردەوام بێت.

ناردنی بۆچوون

5 + 2 =