ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان:

سوپای عێراق ده‌یه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4111688 -
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ عێراق له‌ دوای هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕووداو، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ عێراق له‌ دوای هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمه‌.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: چه‌ند زانیارییه‌ک به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ نیشانی ده‌دات هێزه‌ عێراقییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فدراڵ هه‌وڵی هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانیان هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ باشوور و ڕۆژئاوای که‌رکووک و باکووری موسڵه‌وه‌ جموجۆڵی سه‌ربازی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ به‌ هۆی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم به‌رزتر بووه‌ته‌وه.

ناردنی بۆچوون

1 + 15 =