ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی:

کوردەکانی عێراق پاشگەز ببنەوە

ناسەی هەواڵ: 4111659 -
مەرجەیكی باڵای شیعە وتی: کوردەکانی عێراق دەبێ لە هەڵوێستەکانی خۆیان لە ڕیفراندۆم پاشگەز ببنەوە و یان بوەستن تا ده‌بنه‌ وێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ناسر مەکارم شیرازی لە دانیشتنێکی وانەوتنەوەی لە مزگەوتی گەورەی قوم ڕوانییە پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و وتی: کێشەکانی ئەو هەرێمە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەبێ لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە داکۆکی لەوەی کە خەونی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەرگیز وەدی نایەت، ڕایگەیاند: ئیسرائیل تاقە گرووپێکە کە ڕیفراندۆمی پشت‌ڕاست کردەوە و ئەگەرچی ئەمریکاش به‌ نهێنی لایەنگری ڕیفراندۆمە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لە ئێستادا مانەوەی لە پەنای دەوڵەتی ناوەندی لە بەرژەوەندییەتی بە ڕواڵەت دژی ڕیفراندۆم هەڵوێستی گرتووە.

 ڕاشیگەیاند: کوردەکان لە رێپێوانەکانی خۆیاندا ئاڵای ئیسرائیلیان بە دەستەوە بووە و ئەوە بەو مانایە کە ڕژیمی زایۆنی بە دوای کردنەوەی بنکەیەکی نوێ لە ناوچەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران هیچکات مۆڵەت نادات بنکەیەکی ئیسرائیل لە پەنای سنوورەکانیدا ساز بکرێت و وتیشی: تورکیا بە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە تورکەکان لەو وڵاتەدا دەژین و دابەشکرانی کوردستان، ئەگەری دابەشبوونی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای بە دواوە دەبێت، کەواتە ئەو وڵاتەش هەستیاریی بەو پرسە نیشان داوە و مۆڵەتی دابەشبوونی عێراق نادات.

ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی جەختی لەوەش کردەوە: کوردەکان بەو ڕیفراندۆمە کە بەڕێوەیان برد و سەرەڕای تەواو ڕووداوەکان یان دەبێ لەو هەنگاوە پاشگەز ببنەوە و یان دەبێ بوەستن و ببنە وێرانە و دەبێ ئاگاداری ئەو بابەتە بن کە ئیسرائیل توانایی بەرەنگاربوونەوەی سێ وڵاتی بەهێزی ناوچەکەی نابێت.

ناردنی بۆچوون

6 + 12 =