وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا:

هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا هه‌موو شتێک له‌ناو ده‌بات جگه‌ له‌ داعش

ناسەی هەواڵ: 4111631 -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی دا که‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ درێژ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ سووریا دایه‌ و داعش له‌ناو نابه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لمه‌نار، وه‌لید موعه‌لم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له‌ سووریا هه‌موو شتێک له‌ ناو ده‌بات جگه‌ له‌ داعش . هه‌زاران که‌س له‌ ڕه‌قه‌ و ده‌یره‌زوور بوونه‌ته‌ قوربانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ و ژێرخانه‌ ئابوورییه‌کانی سووریایان به‌ ته‌واوی له‌ناو بردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ به‌ جدی داوای ڕاوه‌ستانی ئه‌م هێرشانه‌ ده‌که‌ین، ئه‌مریکا له‌م هاوپه‌یمانییه‌ بۆ درێژ کردنه‌وه‌ی شه‌ڕ سوود ده‌بات. کورده‌کانیش له‌ ئێستادا ڕکابه‌ری سوپای سووریا ده‌که‌ن بۆ کۆنترۆڵی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان به‌ڵام ئه‌وان باش ده‌زانن که‌ سووریا مۆڵه‌تی پێشل کردنی سه‌روه‌ری خاکی خۆی نادات.

ئه‌و جه‌ختی کرد: کورده‌کان ئێسته‌ له‌ ئه‌مریکا یارمه‌تی وه‌رده‌گرن به‌ڵام ده‌بێت له‌م خاڵه‌ش تێبگه‌ن که‌ ئه‌م یارمه‌تیانه‌ درێژه‌ی نابێت و ده‌وڵه‌تی سووریا ئاماده‌ی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵیان. 

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماده‌ بوونی تورکیا له‌ سووریا به‌ نایاسایی وه‌سف کرد و وتی: به‌ڵام دیمه‌شق پێبه‌ند ده‌بێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و به‌ڵێنه‌کانی ئاستانه‌. 

شایانی باسه‌ که‌ ئیگۆر کۆناشنکۆف، وته‌بێژی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا پێشتر ڕایگه‌یاند که‌ وێنه‌ ئاسمانییه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ته‌نه‌ف له‌ ته‌نیشت بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا جێگیر بوون. زیاتر له‌ ۳۰۰ ئه‌ندامی داعش له‌ ته‌نه‌ف دان که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مریکایه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی که‌ ئه‌مریکا به‌رپرسه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ناکۆکییه‌کانی که‌ دیسانه‌وه‌ له‌م ناوچه‌ که‌م ناکۆکه‌ سه‌ر هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

6 + 8 =