ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق:

فەرمانی دستگیریی ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕیفراندۆمی هەرێم درا

ناسەی هەواڵ: 4111464 -
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دستگیر کردنی ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی دا.

ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییە نیوز، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی دستگیر کردنی ئەندامانی لێژنەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی دا.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەو بارەوە رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی باڵا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی كۆمیسیۆن دەركرد، ئەوەش بەو هۆیەی پرۆسەی راپرسی هەرێمیان بەرێوە بردووە.

بەیریقدار ئاماژەی بەوە كرد: دادگاكە لەسەر سكاڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانەكەی دەركردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەوان پێچەوانەی فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵی كاریان كردووە.

لە لایەکی دیکەوە حەنان فەتڵاوی ڕایگەیاند کە مەسعوود بارزانی دەبێت بە هۆی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمەکە دستگیر بکرێت و ددگایی ببێت.

ئەو زیادی کرد: ئەمانە بوون بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا و تێچووی ئەم کارەیان دا و لە بەرانبەر فەرمانی دادگای فدراڵ وستان و داوایان لە کورد کرد بەشداری ڕێفراندۆمەکە بکەن.

ناردنی بۆچوون

1 + 16 =