باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئه‌مریکا:

ئێران له‌ دوای به‌رجامیش له‌ ژێر چاودێڕی ئاژانس ده‌بێت

ناسەی هەواڵ: 4111213 -
باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ خاڵی "خۆرئاوا" له‌ به‌رجام لێدوانی دا و وتی: ئێران له‌ دوای به‌رجامیش له‌ ژێر چاودێڕی ئاژانس ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ژرار ئارۆ، باڵوێزی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێکی تویتری ڕایگه‌یاند: دوای ته‌واو بوونی ته‌مه‌نی به‌رجام، په‌یمانی قه‌ده‌غه‌ی ناڤۆکی ناسراو به‌ ئێن پی تی چاودێڕی به‌ سه‌ر ئێراندا ده‌کات و ئه‌م وڵاته‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێڕی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکیدا ده‌مێنێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی له‌ بۆچوونی یه‌کێتی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام ده‌کات، ئه‌ورووپا بڕیاری داوه‌ که‌ له‌ به‌رجام نه‌کشێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا وه‌ها هه‌نگاوێکیش هه‌ڵبگرێت.

ئارۆ له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ له‌ دوای به‌رجام ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ناڤۆکی بوونی ئێران لاده‌چێت، وتی: ئێران دوای به‌رجام ده‌بێت به‌ پێی ئێن پی تی هه‌ڵسوکه‌وت بکات و له‌ ژێر چاودێڕی ئاژانس ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری ئێران له‌ دژی ئێن پی تی بێت ئه‌وکات ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ قۆناغی پێش ساڵی 2015 و گه‌ماڕۆکان ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

8 + 10 =