به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌سوڵ خزری، نوێنه‌ری، پیرانشار و سه‌رده‌شت سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه داخراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی مه‌جلیسی ئێران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێدوانێکی به ئاژانسی مێهر دا.
ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌رجام وتی: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا زیاترین لێدوانی جدی سه‌باره‌ت به به‌رجام هاته ئاراوه. زه‌ریف ڕایگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ترامپ له به‌رجام ئێران وڵامی به‌هێزی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێته هۆی گۆشه‌گیری زیاتری واشنتۆن له ئاستی جیهانی دا.
خزری هه‌روه‌ها وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که به‌رجام له به‌رژوه‌ندی ئێران بووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆی تووڕه‌یی ئه‌مریکا و شێت بوونی ترامپه. ئێران پێبه‌نده به به‌ڵێنه‌کانی خۆی و له ڕێگه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاییه‌وه به‌دوادا چوون بۆ مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی ئێران ده‌کات.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی ده‌رمانی مه‌جلیسی ئێران سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی زه‌ریف له‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان وتی، ئێران یه‌ک لایه‌نه ناچێته ناو ئه‌م بابه‌ته و بڕیاره‌کان سێ لایه‌نه له‌گه‌ڵ عێراق و تورکیا ده‌درێت؛ دانوستانگه‌لێک له نێوان هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که له ئارا دایه.
بۆچوونی ئێوە