مامۆستای زانکۆی پۆمانای ئەمریکا بۆ مێهر:

کۆنگرە دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام نادات

ناسەی هەواڵ: 4110475 -
پرۆفیسۆر "تام لی" لە سەر ئەو بڕوایەیە کە بە ئاوردانەەوە لە شکستی پلانەکانی ترامپ لە کۆنگریسی ئەمریکا، چاوەروان دەکرێت کە ڕاپۆرتی ١٥ی ئاکتەوبری ئەو سەبارەت بە پابەندنەبوونی ئێران بە بەرجام-یش لە لایەن کۆنگرەوە پشت‌ڕاست نەکرێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە محەمەدی پوور: چاوەروان دەکرێت کە لە حەوتەی داهاتوودا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی پابەندنەبوونی ئێران بە بەرجام، بڕیار لەوبارەوە بخاتە ئەستۆی کۆنگرەوە و کۆنگرە ٦٠ رۆژ دەرفەتی دەبێت تا سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکان لە دژی ئێران بڕیار بدات کە ئەو هەنگاوە بە مانای دەرچوونی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێت.  

ئەوە لە کاتێکدایە کە لایەنەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە، یەکێتی ئەورووپا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام پابەندبوونی ئێران-یان بە بەڵێنەکانی پشت‌ڕاست کردۆتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی بەردەوام پاگەندەی ئەوەیان کردووە کە ئێران پابەندی "ڕۆحی بەرجام" نەبووە.

لەوبارەوە هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پرۆفیسۆر "تام لی" مامۆستای زانستی سیاسیی زانکۆی پۆمانای ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* هەندێک سەرچاوەی هەواڵی رۆژئاوایی ڕایانگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناپابەندبوونی ئێران بە بەرجامی ڕاگەیاندووە و بە کردەوە ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە. ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟

ـ بە بڕوای من ئەوەی ترامپ لە ١٥ی ئاکتەوبردا ئەنجامی دەدات بایەخێکی ئەوتۆی نییە، چونکا تەنانەت ئەگەر ئەو پابەندنەبوونی ئێران بە بەرجام پشت‌ڕاست بکاتەوە، ئەوە کۆنگرەیە کە بڕیاری کۆتایی دەردەکات و بە ئاوردانەوە لە شکستەکانی ترامپ لە کۆنگریسی ئەمریکا، چاوەروان دەکرێت کە ئەمجارەش شکست بهێنێت و بەرجام بپارێزرێت.

* لە ئەگەری پێشێل کرانی بەرجام لە لایەن ترامپەوە، بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆی ناڤۆکیی ئێران، کۆنگریسی ئەمریکا دەبێ دەنگ بدات. ئایا کۆنگرە بڕیارێکی لەوە شێوەیە دەدات؟

ـ هەر وەک پێشتر وتم، تا ئێستا پرسی زۆر گرینگ ئاراستەی کۆنگریسی کراوە و لەوان یاسای ئۆباماکێر یان چاوەدێرییە تەندروستییەکانی ئۆباما و یاسای هاوپەیوەند بە کۆچبەری. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ناوبراو تا ئێستا نەیتوانیوە ڕەزامەندیی کۆنگرە بە دەست بێنێت. هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت کە کۆنگرە دەنگ بە هەڵوەشاندنەوەی بەرجام نەدات.

* هەندێک کەسی وەک ڕیچارد گوڵدبێرگ لە سەر ئەو بڕوایەن کە ئەگەر ترامپ بەرجام پێشێل بکات، ئەورووپا سەبارەت بە گەمارۆدانی دووبارەی ناڤۆکیی ئێران هاورێتیی دەکات. ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟

ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە گرینگەکانی جیهان، دەوڵەتانی ئەورووپی پشتیوانی لە بڕیاری ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرجام ناکەن. ئەگەر ترامپ پابەندبوونی ئێران بە بەرجام پشت‌ڕاست نەکاتەوە و لە هەمانکاتدا کۆنگرەش پاڵپشتی لە بڕیاری ترامپ بکات، بە دڵنیاییەوە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بە بەرجام نابێت و پلانی ناڤۆکیی خۆی دەست پێدەکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

3 + 9 =