فازڵ میرانی:

هەرێم بژاردەی کۆنفیدرالی بۆ پەیوەندی لەگەڵ عێراق بەلاوە پەسەندە

ناسەی هەواڵ: 4108537 -
هەرێمی کوردستان بژاردەی کۆنفیدرالی بۆ پەیوەندی نوێی خۆی لەگەڵ عێراق پەسەند دەکات و بە چارەسەرێکی باشی دەزانێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،دوای ئەوەی ماوەیەکە باس لەوە دەکرێت کە وەک چارەسەرێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەگەری ئه‌وه‌ هەیە بڕیار لەبارەی کۆنفیدرالییەوە بدرێت .

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لایەنی عێراقی باس لەوە دەکەن کە دەکرێ پرسی فیدرالی لە دەستوور بۆ کۆنفیدرالی بگۆڕن و دواتر لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدەن و بخرێتە ڕیفراندۆمێکی هەموو گەلی عێراقەوە.

بە بۆچوونی میرانی لەم حاڵەتەدا بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی نەیاری خواستەکانی هەرێمی کوردستانن، لە عێراقدا زۆرینەن، هەموارکردنەوەکەی دەستوور سەرکەوتوو نابێت و بیرۆکەکە شکست دەهێنێت

وتیشی: بەڵام ئەگەر به‌غدا به‌بێ مه‌رج دان به‌ كۆنفیدراڵیدا بنێت، ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رێكی باش بۆ كوردستان و عێراقیش.

ئەوەشی روون کردەوە کە ئەگەر کۆنفیدرالی بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر بێت، ئەوا هەرێمی کوردستان سەربەخۆ دەبێت و عێراقیش بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە.

ناردنی بۆچوون

1 + 12 =