بە پەلە؛

مام جەلال تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد

ناسەی هەواڵ: 4103787 -
جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەمێک پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد.

   بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەڵمانیا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی کردووە.

جه‌لال حیسامه‌دین نووره‌لڵا تاڵه‌بانی، كوڕی خه‌دیجه‌ و ناسراو به‌ مام جه‌لال، له‌ ساڵی ۱۹۳۳ له‌ گوندی كه‌لكان له‌ بناری چیای كۆسره‌ت له‌دایك بووه‌.

- ساڵی ۱۹۵۹ كۆلێژی یاسای له‌ زانكۆی به‌غدا ته‌واوكردووه‌ و له‌ كاری سیاسیش به‌رده‌وام بووه‌.

-رۆژی ۶ ی نیسانی ۲۰۰۵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی عێراقدا كوردێك بووه‌ سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و كه‌سه‌ش مام جه‌لال بوو.

-رۆژی ۱۸ی مانگی ۱۲ی ساڵی ۲۰۱۲ دوای تووشبوونی به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، له‌ به‌غدا كه‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دواتر به‌په‌له‌ گه‌یێندرایه‌ ئه‌ڵمانیا.

- تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ژیانی هاوژینی پێكهێناوه‌ و دوو كوڕیان به‌ناوی قوباد و پاڤێڵ هه‌یه‌.

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

7 + 7 =