سەر نووسەری ڕۆژنامەی تاران تایمز:

سیناریۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ دابەش کردنی ناوچەکە

ناسەی هەواڵ: 4102672 -
سەر نووسەری ڕۆژنامەی تاران تایمز بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان زووتر ڕووی بدایە چیدی دیکە پێویست بە دروست بوونی قەیرانی نێوان قەتەر و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس نەدەبوو، وتی: ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی لە بیری دابەش کردنی ناوچەکەدان.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، موحەمەد قادری، سەر نووسەری ڕۆژنامەی تاران تایمز و بەڕێوەبەری گشتی بەشی نێودەوڵەتی مێهر لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی قەیرانی قەتەر لە ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە وتنی ئەوەی کە لێکدانەوەی قەیرانی قەتەر ئەبێ دوابخرێت و بگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٦، ئاشکرای کرد: خاڵی هاوبەشی نێوان تەواوی وڵاتەنی پەراوێزی کەنداوی فارس بەربەرەکانێیان لە گەڵ بەهاری عەرەبی بوو.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی تاران تایمز دروست کردنی قەیرانی قەتەری لە درێژەی سیناریۆی گەورەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ دابەش کردنی ناوچەکە زانی و جەختی کرد: ڕۆیشتن بەرەو لای قەتەر بە ئامانجی خەسار گەیاندن بە تورکیا و باج گرتن لە ئەردۆغان ڕووی دا.

قادری بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان زووتر ڕووی بدایە ئەگەری بوو کە چی دیکە پێویست بە دروست کردنی قەیرانی نێوان قەتەر و وڵاتانی پەراویزی کەنداوی فارس نەدەبوو، وتی: سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی ناوەندی زیاترین خەسار دەگەیێنێتە تورکیا، چونکوو ١١ پارێزگای کوردنشینی هەیە و لە مێژەوەیە کە ئاڵۆزیی سنووری لە سەر ئەو پارێزگایانە هەبووە.

ئەو بە ئاماژە بە پێوەندییەکانی نێوان بارزانی و مووساد لە ڕابردووی دوورەوە وتی: بە جودا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، ئەو ناوچە دەبێتە جێی جەولانی ڕژێمی زایۆنی.

ناوبراو لە کۆتایی دا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە قەیرانی قەتەر پرسێکی نا سەرەکی بوو، وتی: ڕژێمی ئەمنیەتی ناوچەکە ئاوەها سیناریۆیەکی نووسیبوو و بە پێی ئاکام نەگرتن لە قەیرانی یەکەم بۆ دابەش کردنی ناوچەکە، واتا پیلان ڕێژی بۆ سووریا، بەرەو لای قەتەر ڕۆشتن، ئەگەر زووتر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕووی بدایە، بەرەو لای قەتەر نەدەڕۆشتن.

ناردنی بۆچوون

6 + 3 =