سه‌ردار قاسم سلێمانی:

داعش تا ۳ مانگی دیکه‌ له‌ناو ده‌چێت

ناسەی هەواڵ: 4094428 -
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی کرد: به‌ یارمه‌تی خودا تاکوو ۳ مانگی دیکه‌ داعش به‌ ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی کرد: به‌ یارمه‌تی خودا تاکوو ۳ مانگی دیکه‌ داعش به‌ ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت. 

ئه‌و له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا: کاتێک بۆچوونی لایه‌نی به‌رانبه‌رت ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ ڕووی دینییه‌وه‌ ده‌بێت تۆ بکوژرێیت و هه‌رچی تۆش بکوژن زیاتر له‌ به‌هه‌شت نزیک ده‌بنه‌وه‌، چی دیکه‌ دانوستان و کاری سیاسی مانایه‌کی نییه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی:کاتێک لایه‌نی به‌رانبه‌رت خه‌ڵکی سڤیل و ئاسایی له‌گه‌ڵ که‌سی سه‌ربازی بۆی هیچ جیاوازییه‌کی نییه‌ و ته‌نیا کوشتن ڕازی ده‌کات، به‌ڕاستی سیاسه‌ت چی دیکه‌ هیچی له‌ ده‌ست نایه‌ت، ده‌بێت له‌ به‌رانبه‌ر شتی وا بوه‌ستین و جه‌هاد بکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ئایه‌توڵا سیستانی هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ بوو که‌ فتوای جیهادی دا، ڕێبه‌ری ئێرانیش جه‌ختی کردووه‌ که‌ ده‌بێت ڕیشه‌ی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ وشک ببێت. کاتێک دوژمن ده‌یه‌وێت ڕیشه‌ی بڕوای ئێوه‌ له‌ناو ببات و نامۆسی ئێوه‌ بدزێت، ناکرێت به‌ دیپلۆماسی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی.

سه‌ردار سلێمانی له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئامانجی سه‌ره‌کی دروست کردنی داعش له‌ناو بردنی ئێران بوو، کوشتاری خه‌ڵکی ئێران ئامانجی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بوو، له‌ وه‌ها دۆخێکدا ئێمه‌ ناتوانین ماتڵی له‌ناوچوونی سووریا و عێراق بین تاکوو داوتر داعش به‌ره‌و ئێران بێت. هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وه‌ها شتێک قبوڵ ناکات بۆ میله‌ته‌که‌ی.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید بوونی شه‌هید موحسن حوجه‌جی به‌ ده‌ستی داعشییه‌کان وتی: وه‌ک پێشتریش وتم به‌ڵێنمان داوه‌ که‌ تۆله‌ی خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئێران ده‌ستێنینه‌وه‌ و دڵنیاش بن تاکوو ۳ مانگی دیکه‌ داعش به‌ ته‌واوی له‌ ناو ده‌چێت.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: ئێمه‌ زه‌ربه‌کانی خۆم زۆر به‌ هێز و بێ دوو دڵی له‌ جه‌سته‌ی داعش داوه‌ و ده‌یده‌ین و به‌ زوویی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل دروست بووه‌ له‌ ناوچه‌که‌ وشک ده‌کرێت. له‌م ڕێگه‌دا گومانی تێدا نییه‌ که‌ خه‌ڵکی ئێران، عێراق و سووریا سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.

ناردنی بۆچوون

7 + 1 =