له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ترامپ؛

۴۵ شاره‌زای ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رجام ده‌که‌ن

ناسەی هەواڵ: 4094350 -
ژماره‌یه‌ک له‌ شاره‌زایانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا له‌ نامه‌یه‌کی گشتی ڕوو له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا داوایان کردووه‌ که‌ به‌رجام هه‌ڵبشه‌وێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فری به‌یکن، گرووپێکی ۴۵ که‌سی له‌ شاره‌زایانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا داوایان کردووه‌ تاکوو دۆناڵد ترامپ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبشه‌وێنێته‌وه‌.

ئه‌م کاسایه‌تیانه‌ ئاماژه‌یان به‌ گه‌ڵاڵه‌که‌ی جان بۆڵته‌ن کردووه‌ و داوایان کردووه‌ به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ترامپ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ بکشێته‌وه‌.

ئه‌وان هه‌روه‌ها داوایان کردووه‌ تاکوو ترامپ له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ر پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ به‌رجام پشت ڕاست نه‌کاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ به‌رجام مایه‌ی خه‌جاڵه‌تی ئه‌مریکایه‌ و خراب ترین ڕێککه‌وتنی مێژووی ئه‌مریکایه‌.

ئه‌م شاره‌زایانه‌ پاگه‌نده‌یان کردووه‌ که‌ به‌رجام به‌ر به‌ ناڤۆکی بوونی ئێران ناگرێت و ڕێکاری چاودێڕی لاوازی بۆ له‌به‌رچاو گیراوه‌.

ئه‌وان له‌م نامه‌یه‌دا پاگه‌نده‌یان کردووه‌ که‌ ئاکاری ئێران له‌ دوای به‌رجامه‌وه‌ زۆر خراب تر له‌ جارانه‌ و په‌ره‌دان به‌ سیستمی مووشه‌کی زیاتر کردووه‌،.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ ئێران بودجه‌ی سه‌ربازی زیاد کردووه‌ و له‌ سووریا و یه‌مه‌ن بوونی زیاتری هه‌یه‌. بۆڵه‌ته‌ن له‌ گه‌ڵاڵه‌که‌ی خۆی داوای کردووه‌ که‌ ئێران تۆمه‌تبار بکرێت تاکوو ئه‌مریکا بتوانێت له‌م ڕێککه‌وتنه‌ بکشێته‌وه‌. جان بۆڵته‌ن پێشتر ئاماژه‌ی دابوو که‌ به‌رجام کڵاو کردنه‌ سه‌ر ئه‌مریکایه‌.

ناردنی بۆچوون

5 + 2 =