سه‌رله‌شکه‌ر باقری:

سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ زه‌ره‌ری کورده‌

ناسەی هەواڵ: 4094184 -
سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران وتی: ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ کارێکی دروست نییه‌ و له‌ زه‌ره‌ری کوردی عێراقه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ترامپ کرد و وتی: ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا که‌سێکی تازه‌ پێگه‌یشتوو که‌ له‌ ڕێگه‌ی بازه‌رگانییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری گه‌یشتووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان لاتانه‌ قسه‌ ده‌کات و لای وایه‌ به‌م قسانه‌ ده‌توانێت خه‌ڵکی ئێران بترسێنێت، هه‌ڵه‌ ده‌کات و ئه‌مه‌ ته‌قه‌ ته‌قێکی منداڵانه‌ زیاتر هیچ نییه‌. ئه‌و باشتر وایه‌ که‌ له‌ سوپاییه‌کانی خودی ئه‌مریکا بپرسێت ئایا توانی هێرش بۆ سه‌ر ئێرانیان هه‌یه‌، ئینجا پێی ده‌ڵێن دونیا ج خه‌به‌ره‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ ئه‌زمونی ۸ ساڵ شه‌ڕی عێراقمان هه‌یه‌ و ئه‌م ئه‌زموونه‌ وه‌ک عاشورایه‌ک وابوو بۆ ئێمه‌، له‌مڕۆدا ئێمه‌ له‌ هیچ ڕووێکه‌وه‌ که‌م و کۆڕیمان نییه‌ و له‌ گه‌یشتن به‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕاوێژکاری بیانیش یارمه‌تی نه‌دواین.

سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وتی: ئێسته‌ که‌ وڵاتی عێراق به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتووه‌، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ویلایه‌ت مه‌دار نین و له‌ ڕێبه‌ری فه‌رمان وه‌رناگرن. ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ نادروسته‌ و له‌ زه‌ره‌ری برا کورده‌ خۆشه‌ویسته‌کانی ئێمه‌یه‌ له‌ باکووری عێراق و نابێت ئه‌نجام ببێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چه‌ند جه‌مسه‌ری له‌ وڵاته‌کان وه‌ها کێشه‌گه‌لێک دروست ده‌کات.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ر ئێران چاره‌نووسی وه‌ک سه‌دام ده‌بێت وه‌ها نییه‌ که‌ وڵاتێک به‌ تایبه‌تمه‌ندی ژئۆفیزیکی و ژئۆ ستراتیژیکی وه‌ک ئێران له‌ به‌رانبه‌ر دوژمنه‌کانی شکست بخوات، ئێمه‌ وانه‌ زۆر له‌ شه‌ڕی عێراق فێر بووین، وا باشتره‌ دوژمنه‌کانی ئێمه‌ بڕۆنه‌ ته‌کریت و قه‌بری سه‌دام حسه‌ین ببینن. خه‌ڵکی ئێران له‌ سه‌نته‌ری نائه‌منی جیهان زیاترین ئه‌منیه‌تی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌سته‌که‌وتی خوێنی شه‌هیدانی ئیرانه‌.

ناردنی بۆچوون

8 + 4 =