لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا؛

ئەنجومەنی ئاسایش دژایەتی لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێم ڕاگەیاند

ناسەی هەواڵ: 4094180 -
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هۆشداریی دا سەبارەت بە ناپاوەجێی لە ناوچەکە لە ئەگەری بەرێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانس پرێس، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەگەری پاوەجێی دروست بوون لە دوای ئەم ڕیفراندۆمە هۆشداریی دا و داوای کرد دانوستان بکەن.

 ئەم ئەنجومەنە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆم ڕەنگە ڕێگر بێت لە گەڕانەوەی پەنابەران بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.

 ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی جیهانیش لەوانە ئێران، تورکیا و عێراق و سووریا لەگەڵ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دژن.

ناردنی بۆچوون

4 + 2 =