ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان:

شەڕخواز نین بەڵام ئەگەر پێویست بێت شەڕ دەکەین

ناسەی هەواڵ: 4094162 -
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: شەڕ خواز نین بەڵام ئەگەر پێویست بێت شەڕ دەکەین؛ تەنانەت ئەگەر ترامپ و ڕژێمی زایۆنی و بڕێ لە عەرەبەکان و تەواوی جیهان لە بەرانبەرمانەوە بن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارەکەی خۆیدا بە بۆنەی شەوی یەکەمی موحەڕەمەوە وتی: بە بۆنەی ئەم مانگەوە سەرەخۆشی لە ئیمام مەهدی دەکەین چونکوو ئەو خاوەنی سەرەکی و راستەقینەی شیوەنە لە جیهاندا.

ناوبراو زیادی کرد: هاتنی سەر ساڵی نوێی مانگی پیرۆزبایی دەکەین لە موسڵمانانی سەرتانسەری جیهان و داوا لە خودای گەورە دەکەین کە ساڵی نوێمان پڕ بکات لە سەرکەوتن.

ناوبراو درێژەی دا: بزووتنەوی حسێنی کە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ یەزید پێک هێنرا سەرکەوت و هۆکارەکەشی مانەوەی ئیسلامی موحەمەدییە.

نەسروڵڵا جەختی کرد: موجاهدی ڕاستەقینە کەسێکە کە ئەرکی شەرعی خۆی بە تواوەتی بەڕێوە ببات.

ناردنی بۆچوون

4 + 14 =