بارزانی بۆ ماکرۆن:

ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت

ناسەی هەواڵ: 4094050 -
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جەختی لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کاتی خۆی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "السومریه نیوز"، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەک کە دوای ئەو دیدارە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش داوە کە ماکرۆن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێرای ڕۆڵی ڕۆڵی کوردستانی لە شەڕی داعش و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوان بەرز نرخاند.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامەیە، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ "یەکپارچەیی عێراق" و "مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا" خستە ڕوو و داواشی کرد ڕیفراندۆم دوابخرێت.

لە بەرانبەردا بارزانی سپاسی سەرۆک و حکوومەت و گەلی فەڕەنسای کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامیان لە کوردستان، ڕایگەیاند: ڕیفراندۆم لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەرگای گفتوگۆش دانەخراوە و دوای ڕیفراندۆم، کوردستان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکات.

ناردنی بۆچوون

1 + 2 =