موقتەدا سەدر:

جیابوونەوەی كورد لە عێراق خۆكوژییە

ناسەی هەواڵ: 4094016 -
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند:"جیابوونەوەی كوردەكان لەعێراق خۆكوژییە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپەیامێكدا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەمشەو بڵاویكردەوە، "یەكگرتووی خاكی عێراق لای ئێمە نەگۆڕەو هەركەسێك كاربكات دژی یەكگرتووی خاكی عێرق خەیاڵی خاوە".

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە کە "كوردەكان هێزی ئێمەن لەعێراقدا، پێدەچێت ئەوان ئاستی مەترسییەكان نەزانن كاتێك باسی ریفراندۆم دەكەن، داوایان لێدەكەین ئەو ریفراندۆمە ئەنجامنەدەن چونكە خۆیان زەرەرمەندی یەكەم دەبن."

سەدر وتیشی: "داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆكۆتایی هێنان بەو گاڵتەجارییە، ئێمە دەستی حكومەت دەگوشین بۆ پاراستنی یەكگرتووی عێراق، هەرچی پێویست بكات ئێمە ئامادەین".

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەمە نامەی منە بۆ ئەو سەركردانەی كورد كە داوای جیابوونەوە دەكەن، جیابوونەوەیان خۆكوژییە و وەرن بۆ سەر مێزی دیالۆگ بەبێ هەڕەشەكردن بەجیابوونەوە، دیالۆگ چەند بۆ ئێوە پێویستە بۆ ئێمەش پێویستە، بشزانن ئەوان بەتەنیا نین لەعێراق و نابێت هەموو دەسكەوتە گەورەكان بۆ ئێوەبێت لەكاتێكدا ئێمە هاوبەشین".

 سەدر هەروەها داوای لەوڵاتانی دراوسێ كرد کە  "پشوو درێژ بن و عێراقییەكان خۆیان توانایان هەیە كێشەكانیان چارەسەربكەن، ئەوانەی توانیان تیرۆ بشكێنن لەتارمایی  دابەشبوون  ناترسن".

ناردنی بۆچوون

2 + 1 =