شرۆڤەی ئەلئەخبار:

مەرجەکانی بارزانی بۆ دواخستنی ڕێفراندۆمی کوردستان چییە؟

ناسەی هەواڵ: 4093882 -
ئەلئەخبار لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆسیەی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی کە بارزانی تێدەکۆشێت تا ئەو جێگایەی کە دەتوانێت لە ئەو دەرفەتە کەڵک وەربگرێت بۆ دەست خستنی دەسکەوت و ڕیزبەندێکی لە مەرجەکانی پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار، سوور بوونی هەولێر لە سەر بەڕێوە بردنی گشت پرسی و بڕیاری بەغدا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵی لە حاڵێکدا کە تەواوی لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان پاڵپشتی لە حەیدەر عەبادییەوە دەکەن بووەتە هۆی ئەوەی کە تا ئەو چرکە داهاتووی گشت پرسی هەرێمی کوردستان ناڕوون بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لە راپۆرتێکدا لەم بارەیەوە نووسی کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا لە دانوستان لە گەڵ لایەنە کوردییەکان لە لایێکەوە و وتووێژ لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە لایەکی ترەوە هەوڵی داوە تا لە بابەتی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان زیاترین قازانج وەدەست بهێنێت.

هەر بەم بۆنەوە بارزانی مەرجی زۆری دانەوە بۆ بەڕێوە نەبردنی گشت پرسی هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەی ئەلئەخبار بە گێڕانەوە کە سەرچاوەیەکی ئاگای سیاسی عێراق نووسی کە مەرجەکانی بارزانی بۆ دواخستنی گشتی پرسی بە شێوە خوارەوەیە:

دەوڵەتی عێراق بوودجەیەک کە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ ئەبوایە بدراتە هەرێمی کوردستان ڕادەستی ئەو هەرێمەی بکات و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەش بدات. ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان بە پێی مادەی ١٤٠ ی یاسای بنەڕەتی عێراق بداتە کوردستان، دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لە ژێر چاوەدێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت، پەرلەمانی عێراق یاسایەک پەسەند بکات کە بە پێی ئەوە مۆڵەت بدرێتە کوردستان کە نەوت و گازی ئەو ناوچە و سوودەکەشی بە دەستەوە بگرێت و لە هەمان کاتیشدا کوردستان مافی خاونایەتی بە سەر گۆڕەپانە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی هەبێت.

لە ئاوا دۆخێکدا گشت پرسی بخرێتە دوو ساڵی دیکە و ئەگەر دەوڵەتی ناوەندی ئەرکەکانی بەجێ نەهێنا بارزانی مافی هەیە کە دەوڵەتی کوردی پێک بهێنێت. بە پێێ ئەم راپۆرتە دەوڵەتی ناوندی عێراق ئەو مەرجانەی قبووڵ نەکردووە و دانوستانەکان هێشتا لەم بارەیەوە درێژەی هەیە.

ناردنی بۆچوون

6 + 0 =