جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌رتەشی ئێران:

ئێران له‌ ئه‌گه‌ری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێم سنووره‌کانی داده‌خات

ناسەی هەواڵ: 4093394 -
جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌رتەشی ئێران وتی: من پێشنیار به‌ به‌ڕێز بارزانی ده‌که‌م گوێ له‌ ئه‌مریکاییه‌کان نه‌گرێت، محه‌مه‌د بن سه‌لمان گوێی له‌ ئه‌مریکا گرت ئێسته‌ دووساڵه‌ له‌ زۆنگاوی یه‌مه‌ندا گیری کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا پوورده‌ستان، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ئه‌لعاله‌م وتی: بابه‌تی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ پازڵه‌که‌ی گۆڕینی جۆغڕافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین. که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ساڵی ۲۰۰۵ ده‌ستیان بۆی بردووە. 

پووردەستان وتی: ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یان ده‌ست پێ کرد تاکوو  عێراق بۆ چه‌ند وڵات دابه‌ش بکه‌ن، سووریا و سعوودیه‌ش هه‌روه‌ها، بۆ ئێرانیش پێشبینی ئه‌وه‌یان کردبوو که‌ کوردستانی ئێران جیا ببێته‌وه‌ و بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. خوزستانیش جیا بکه‌نه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ سه‌ر به‌شی شیعه‌ی عه‌ره‌بی عێراق و به‌لوچستانیش بخه‌نه‌ سه‌ر به‌لوچستانی پاکستان. ئه‌م پلانه‌ سه‌ر نه‌که‌وت ئێسته‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه‌ دووباره‌ سه‌رقاڵی ورژاندنی بابه‌ته‌که‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: من لام وایه‌ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت کێشه‌ی زۆر دروست ده‌کات، ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌موو سنووره‌کانی داده‌خات و هه‌روه‌ها به‌غدا ڕایگه‌یاندووه‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر هه‌رێم. دۆخێکی سه‌ختیان بۆ دروست ده‌بێت،  من پێشنیار به‌ به‌ڕێز بارزانی ده‌که‌م گوێ له‌ ئه‌مریکاییه‌کان نه‌گرێت، محه‌مه‌د بن سه‌لمان گوێی له‌ ئه‌مریکا گرت ئێسته‌ دوو ساڵه‌ له‌ زۆنگاوی یه‌مه‌ندا گیری کردووه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێبه‌ند بوون به‌ به‌رجام، له‌ به‌رجامیشدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ هێزی مووشه‌کی ئێران نه‌کراوه‌ و له‌ په‌ره‌دان به‌ هێزی مووشه‌کی ئێرانیش به‌رده‌وام ده‌بین، به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی خۆڕاگری و سه‌ربازی مافی ڕه‌وای هه‌ر وڵاتێکه‌.

ناردنی بۆچوون

9 + 8 =