بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، شەڕکەرەکانی تورکیا باکووری عێراقیان بوردمان کرد.
سەرچاوە تورکیاییەکان ڕایانگەیاند: شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا، مۆڵگەکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب و ئەفاشین باسیان لە باکووری عێراق بوردمان کرد.
بڕێ لە شایەت حاڵان لە پارێزگای دهۆکیش ڕایانگەیاند کە شەڕکەرەکانی تورکیا ناوچەی ئەفاشینی سەر بە ناوچەی شیلازی لە ئەو پارێزگایە بوردمان کردووە و ئەو بوردمانە یەک کاتژمێر درێژەی هەبووە.
زانیاری زیاتر لە سەر بەرکەوتووانی ئەم هێرشە و کوژراو برینداری بڵاونەبووەتەوە.
هەواڵی تری عێراق ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق نەخشەی ئەو ناوچانەی کە ئێستا لە دەستی داعش ماوە لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
بۆچوونی ئێوە