ماڵپەڕێکی ڕووسی شرۆڤەی کرد:

پاشهاتە ناوخۆیی و ناوچەییەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان

ناسەی هەواڵ: 4092535 -
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکدا بڕیاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیان داوە کە ناوچەکە دۆخێکی باشی نییە و هەر ئەمەش بووتە هۆی دژایەتی وڵاتانی ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلکسی ڕۆمانۆف لە ڕاپۆرتێکدا  سەبارەت بە ڕیفراندۆمی  هەرێمی کوردستان نووسی: ٢٥ سێپتەمبەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچێت و یەک مانگ و نیو دوای ئەوەش بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئە وهەرێمە کە دەتوانێت سەربەخۆیی نەتەوەیی و یەکەمین وڵاتی کوردی لە ڕۆژهەڵآتی ناڤین دروست بکات، بەڕێوە بچێت.

ئەو دیاردە نەک تەنیا دەبێتە هۆی دابەش بوونی عێراق بەڵکوو، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری توندی باڵانسی دەسەڵات لە ناوچەکە و هەم لە ئاستی جیهانیشدا کە لە باری گرنگایەتییەوە دەتوانێت بە پێکهێنانی ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی پاشهاتەکانییەوە، لەوانە دوو بەرەکی  لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و دروست بوونی دژایەتی و پێکدادانی نوێ، لێک بدرێتەوە.

عێراق

بەغدا ئەوە دەزانێت کە دوای چوونە دەرەوەی کوردستان لە پێکهاتەی عێراق، دابەش بوونی داهاتوو بە پێکهێنانی وڵاتانی عەرەبی بە ناوی جیاوازی عەرەبی شیعە و عەرەبی سوننەوە دەبێت. جگە لە ئەوەش عێراق بەشێک لە خاکەکەی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات لەوانە کەرکووک و گەورەترین گۆڕەپانی نەوتی کەرکووک کە سەدا ٤٠ ی نەوتی ئەو وڵاتە دابین دەکات لە دەست دەدات. ئەمە شتێکی دوور لە چاوەڕوانی نییە کە بەغدا دژایەتی خۆی ڕابگەیێنێت لە گەڵ ئەو ڕیفراندۆمە.

تورکیا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕیفراندۆمەکە بە هەڵە و هەڕەشەیێک بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەزانێت ئەمەش ڕوونە، چونکوو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، کوردەکانی تورکیاش کە یەک لە سەر سێی حەشیمەتی ئەو وڵاتە پێک دێنن ، هان دەدات بە کارێکی هاوشێوەی ئەوە. هەر بەم بۆنەوە پێکدادانی سوپا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕ بووەتەوە و تەقینەوەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆڵی و بە ئەگەری زۆرەوە لە شارە گەورەکانی تورکیا ڕوو دەدات. لە ئەم دۆخەدا هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باكووری عێراق زۆرە. ئەنقەرە هەر کارێک کە بتوانێت ئەنجامی دەدات بۆ بەرگری لە جودا بوونەوەی پارێزگا کوردنشینەکانی وڵاتەکەی.

سووریا

دیمەشق کە لە شەڕی پێنج ساڵە لە گەڵ دژبەرەکانی لاواز بووەتەوە نایەوێت بە دەربڕینی ڕای خۆی سەبارەت بە ڕیفراندۆم، کوردەکان کە دژی دوژمنی هاوبەشیان شەڕ دەکەن توورە بکات، بەڵام بەرپرسانی کۆماری عەرەبی سووریا باش دەزانن کە کوردەکان لە ماوەی شەڕ دژی داعش و بەرەی نوسرە بەهێز بوونەتەوە و بە شێوەی دوفاکتۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات کە لە گەڵ هەرێمی کوردستان پێوەندییان هەیە، سەربەخۆیی خۆیان بە دەست دەهێنن. کەوابوو لە گەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کوردەکانی سووریاش بە دڵنیایەوە بەرەو ئەو لایەنە دەکێشن کە وڵاتێکی نوێ پێک بهێنن. بەڵێ، ئەمریکاش ئەوان بەرەو جودا بوونەوە هان دەدات.

ئێران

ئێرانیش کاردانەوەی نەرێنی خۆی بە ریفراندۆم نیشان دەدات. سەید یەحیا سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ڕێبەری ئێران چەند ڕۆژ پێش لە وتووێژێکدا رای بەرپرسانی باڵای سیاسی – سەربازی وڵاتی ڕاگەیاند و وتی کە ریفراندۆم دەبێتە هۆی شەڕ و ناسەقامگیری درێژخایەنی ڕۆژهەڵاتی نزیک.

کۆمەڵگەی جیهانی بە دوای خۆبواردن لە ئاڵۆزیی نوێیە

کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم دژایەتیان نواند و ئەوەی کە زۆر گرنگە دژایەتی فیدراسۆنی ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەڵیە، بەڵام بارزانی و لایەنگرەکانی پاڵیان بە ئەمریکاوە داوە. لە ڕاستیدا کۆشکی سپی لە کاردانەوەی ڕاستەوخۆ و توند خۆی بواردووە و تەنیا ئەوە دەڵێت کە ڕێفراندۆمەکە دوا بخرێت. هەرچەند کە پرسی دیاریکەر لە ئەم پێوەندیەدا کاردانەوەی تورکیایە کە دەتوانێت ڕێگای دەسپێڕاگەیشتنی کوردەکان بۆ جیهانی دەرەوە جگە لە رێگای بەغدا ببەستێت. جودا لە ئەوەش تورکەکان دەتوانن بە بیانووی شەڕ لە گەڵ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێزی سەربازی بباتە ناو هەرێمەوە. لە پاڵ ئەنقەرەوە ئێرانە و ئەوەی کە ئێران لە رابردوودا، بەتایبەتی پاش شۆڕشی ئێران بوو کە هەزاران کەس لە کوردەکانی عێراق لەوانە بارزانییەکان لە دەستی سەدا حسێن ڕزگار کرد.

کەوابوو هەولێر چاوەڕوانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی تورکیا هاکان فیدان و فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران – سەردار سڵێمانیە. ئەوان ئەیانەوێت مەسعوود بارزانی هان بدەن بۆ سازش لە گەڵ بەغدا. تورکیا لە سەر ئەوە گومانی هەیە کە لە نێوان دەزگای هەواڵگری هەرێم و پارتی کرێکارانی کوردستان هاوپەیمانی پێک بێت.

هەر وەک دیاریشە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دوای پێک هێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانە بۆ گوشار هێنان بە عێراق، سووریا، ئێران و تورکیا. بەڵام ئێستا لە سووریا و عێراق شەڕی چەکداری لە ئارادایە و هێزە نێودەوڵەتییەکان خەریکی شەڕ دژی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەوێن. سەرەاری ئەوە واشنتۆن نایەوێت هاوپەیمانەکە گەنگەکەی خۆی لەناتۆ لەدەست بدات. جگە لە ئەوەش ئەمریکا ئەوە دەزانێت کە سوپای ئەمریکا توانی شەڕێکی تر کە ئاکامی سەربەخۆیی کوردستانە، نیەتی.

ئەمڕۆکە تەنیا ڕژێمی ئیسرائیلە کە بە دوای پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانە. ئەو ڕژێمە لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و دوور لە سنوورەکانی خۆی بە دوای ناوەندێکی ئاڵۆزە کە سەرەنجی دژبەرانی ئیسراییل بۆ لای خۆی ڕابکیشێت بە قازانجە، بەڵام ئەمە قازانجێکی ئەوتۆی بۆ تێلاڤیڤ نابێت. لەم پێوەندیەدا دەبیری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران، موحسن ڕەزایی لە دوایین وتووێژی خۆیدا لە بەغدا وتی کە هێنانە ئاراوەی ئایدیای ڕێفراندۆم لە کوردستان دەتوانین لە گەڵ شەڕی داسەپاوی عێراق، سووریا و تورکیا بەراورد بکەین کە دەتوانێت دەیان ساڵ درێژەی هەبێت و ناوچەکە ناسەقامگیر بکات.

ناردنی بۆچوون

7 + 6 =