ماۆستایه‌کی زانکۆی ئالابامای ئه‌مریکا بۆ مێهر:

ئیسرائیل ته‌نیا پاڵپشتی ئاشکرای سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە

ناسەی هەواڵ: 4091966 -
سەرۆکی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای ئەمریکا بە شی کردنەوەی هۆکاری دژایەتی ئەمریکا لە گەڵ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وتی: پشتیوانیی ئەمریکا لە بڕیاری بارزانی لە رێگەی ئیسرائیلەوەیە.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: بڕیاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ۲۵ی سێپتامبر (٣ی ڕەزبەر) بە بڕوای زۆربەی کارناسان نە تەنیا پێشێل کردنی دەستووری عێراقە بەڵکوو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەدا.

پێداگریی مەسعوود بارزانی بۆ بەڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم بە ئاوردانەوە لە ناڕەزایەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، دراوسێیه‌کانی هەرێم و ناڕەزایەتیی ئەمریکا بۆ ئەو کارە، جێی سەرسووڕمانە. مەگەر ئەوەی کە باوەر بێنین کە سیاسەتی پراتیگی و ڕاگەیێندراویی ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانانی هەمبەر بە پرسی ڕیفراندۆمی هەرێم جیاواز بێت و لە پشتەوە هەندێک سازان لە ئارادا بێت.

لەوبارەوە لە گەڵ پرۆفیسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای باشووری ئەمریکا وتووێژمان کرد. "سیاسەتی کورد لە رۆژهەڵاتی ناڤین" لە بەرهەمەکانی ئینتسار لە بواری توێژینەوە لە سەر پرسی کورد ناوبانگی جیهانی هەیە.

* ئایا دەکرێت باوەڕمان وابێت کە سیاسەتی پراتیگی و ڕاگەیێندراویی واشنتۆن هەمبەر بە هەرێم جیاوازە؟

ـ بەڵێ، من لام وایە ئەگەر لە نێوان سیاسەتی ڕاگەیێندراو و پراتیگیی ئەمریکا لەوبارەوە جیاوازی هەبێت، جێی پرسیار نییە. ئەمریکا لە ئێستادا سیاسەتێکی هاوسەنگ و وردبینانەی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا نییە و ئەو بابەتە تەنانەت لە شوێنەکانی دیکەی جیهانیشدا بە هەمان شێوەیە.

* بە ئاوردانەوە لە دژایەتی و ناڕەزایەتییەکانی ناوچەیی لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئەمریکا تا چ ڕادەیەک دەتوانێ لەوبارەوە بچێتە پێش و پشتیوانی لە هەولێر بکات؟ واشنتۆن چۆن چۆنی دەتوانێ ناکۆکیی خۆی لە گەڵ هاوپەیمانانی ناوچەیی بە تایبەت تورکیا لەوبارەدا ئیدارە بکات؟

ـ ئەمریکا بە بێ پاڵپشتیی هەندێک لە هاوپەیمانانی ناوچەیی بە تایبەت تورکیا ناتوانێ پشتیوانییەکی پاوەجێی لە وڵاتی سەربەخۆی کوردی هەبێت. بەوەشەوە تورکیا بە گوێرەی سیاسەتە ڕاگەیێندراوەکانی دژی دامەزرانی وڵاتێکی کوردییە.

جگە لەوە، داپەڕێکی لەو چەشنە لە لایەن ئەمریکاوە بە مانای پێداچوونەوەی گشتیی ئەو وڵاتە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراقە. بەڵام بە گشتی ئەوانەی بە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لە ناوچەن، پشتیان بە پاڵپشتیی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لە رێگەی ئیسرائیلەوە بەستووە؛ ئیسرائیلێک کە تاقە پاڵپشتی ئاشکرای سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

* ئایا رێکارێکی یاسایی بۆ وەستاندنی بڕیاری بشێوی‌هێنەری هەولێر هەیە؟

ـ دوو ڕەخنەی یاسایی دەکرێت لە ڕیفراندۆم بگیردرێت؛ یەکیان ئەوەیە کە دژبەرانی بارزانی دەێڵێن و باس لە کۆتایی خولی سەرۆکایەتی بارزانی بە سەر هەرێمدا دەکەن کە بە شێوەی یاسایی ٢ ساڵی لێ تێپەڕبووە و ئەو ئێستا پێگە و شەرعییەتی یاسایی بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆم و بڕیاردان سەبارەت بە داهاتووی هەرێمی کوردستانی نییە.

دووهەمیش ئەوەیە کە لە دەلاقەی دەستوورەوە دەبێ پرسی ڕیفراندۆم لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسند بکرێت و ئەو پەرلەمانە لە ئەکتەوبری ۲۰۱۵ەوە داخراوە.

ناردنی بۆچوون

5 + 8 =