فەرماندەیه‌کی حەشدی شەعبی لە دیمانە لە گەڵ مێهر:

ئێران و قاسم سڵێمانی پاڵپشتی باشیان لە عێراق کرد

ناسەی هەواڵ: 4091474 -
فەرماندەیه‌کی ناسراوەی حەشدی شەعبی جەختی لە دەوری ئێران لە پاڵپشتی کردنی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە ناوچەکە بە تایبەتی دەوری قاسم سڵێمانی لە پاڵپشتی کردنی عێراق دژی داعش کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – موحەمەد مەزهەری: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مێدیایی غەدیر کە چالاکییەکانی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردبوو کۆتایی هات. لە ئەو فێستیڤاڵە کەسایەتی ناسراوی هونەری و مێدیایی و فەرهەنگی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە پاڵی کەسایەتییە سەربازییەکانی عێراق بەشداریان هەبوو. لە هەمان پێوەندیدا هەواڵدەری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ کەریم خاقانی بەرپرسی گشتی لەشکری ئیمام عەلی و بەرپرسی لیژنەی حەشدی شەعبی لە نەجەف ئەنجام داوە.

دەتوانن لە سەر دوایین دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی شەڕ دژی تیرۆریزم شرۆڤەیەک بدەن؟

دەسکەوتەکانی حەشدی شەعبی پاش ئەوەی کە نێزیک بوو کە عێراق بە دەستی گرووپێکی تیرۆریستی بڕووخێت هیچ کەسێک نکۆڵی لێ ناکات. بە بەرەکەتی فتوای ئایەتوڵڵا سیستانی و وەڵامی ئەرێنی خەڵکی عێراق و پاڵپشتییان لە هێزە عێراقییەکان لەوانە حەشدی شەعبی توانیان تیرۆرسیتەکانی داعش شکست بدەن. پاش سەرکەوتنی گەورەی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ و تەلەعفەر تەنیا بەشێکی بچووک لە خاکی عێراق لە دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ماوەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: سەرکەوتنی عێراق بە سەر تیرۆریزم لە گرەوی پاڵپشتی خەڵکی عێراق و پاشان پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی ئێمە لە ئەو شەڕەدایە. نابێ پاڵپشتی براکانمان و لە سەروویانەوە ژنراڵ قاسم سڵێمانی لە بیر بکەین، ئەوانەی کە کاتێک تەواوی جیهان لە بیرمانی کردبوو دەوری چاوەدێریان لە سەرکەوتنەکانی دژی داعشییەکان هەبوو. دەوری ئێران تەنیا پەروەردەی هێزەکان و پلان ڕێژی و ڕێنوێنی سەربازی نییە بەڵکوو ئەوان بە ناردنی چەک و جتهازاتی شەڕیش یارمەتیمانیان داوە.

داهاتووی حەشدی شەعبی پاش کۆتایی هاتنی شەڕ دژی داعش چۆن لێک دەدەنەوە؟

حەشدی شەعبی بووەتە بنکەیەکی ئەمنییەتی سەربازی خەڵکی کە بە پێێ پێویست پێک هاتووە. لە حاڵێکدا نێزیک بوو بنکەی سەربازی عێراق بە هۆی داگیرکاری ئەمریکا و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ناو بچێت. ئەمڕۆ بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات پێویست بە حەشدی شەعبی هەیە. پاش بە فەرمی ناساندنی ئەو هێزە، حەشدی شەعبی بووەتە چوارەمین بنکەی سەربازی لە عێراق لە پاڵی سوپا و هێزەکانی دژە تیرۆر.

ئەگەری هەیە سەبارەت بە باری بیری کە حاج هادی عامری لە وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی پێدا شرۆڤەیەک بدەن؟

شیعە بە گشتی و حەشدی شەعبی بە تایبەتی هێزی خۆی لە بیر و بڕوا بە ئیمام مەهدییەوە دەگرێت. ئەمڕۆکە دوژمنان تێدەکۆشن تا ئەو هزرە بە شێوەی جیاواز بکەنە ئامانج. بەم پێیە لایەنگرەکانی مەکتەبی شیعە بە گشتی و نە تەنیا شیعەکان لە عێراق ئەبێ بە هەوڵەکان دژی ئەو هزرە و جودا کردنەوەی زنجیرەیەک کە ئێمە پێوەند دەداتەوە بە ئیمام مەهدی وشیار بین.

ڕای ئێوە سەبارەت بە دەوری ئێران لە پاڵپشتی لە بەرخۆدان و بزووتنەوە خەڵکییەکان لە ناوچەکە چییە؟

بە بێ لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی سیاسی و حزبی، ئێران دەوری زۆر گرنگ لە ناوچەکە لە ڕێگای پاڵپشتی لە شیعەکان و بزووتنەوەکانی بەرخۆدان دەگێڕێت و ئەم پرسە بە شێوەی تایبەت لە پاڵپشتی سەربازی و مادی لە حەشدی شەعبی و هەروەها لە رێگای هێزەکانییەوە لە گۆڕەپانی شەڕ  لە عێراق خۆی دەنوێنێت.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =