له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری بریتانیا خرایه‌ ڕوو:

مه‌رجی بارزانی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی

ناسەی هەواڵ: 4091120 -
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدار له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگری بریتانیا وتی: ته‌نیا به‌دیلی ریفراندۆم ئه‌وه‌یه‌ به‌غدا رازی بێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر سەربەخۆیی لەگەل کوردستان گفتوگۆ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووک نووسی:شاندی بریتانیا دوایان له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌، ریفراندۆم دوابخرێ و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستپێبکرێت.

هه‌ورامی نووسیویه‌تی: بارزانی به‌ شانده‌ بریتانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ "ڕیفراندۆم ئامرازێکە بۆ گەیشتن به‌ سەربەخۆیی، گفتوگۆش رێگەیەکە بۆ سەربەخۆیی. ئەو بەدیلانەی تا ئێستا هێنراون ناتوانن قەناعەتمان پێ بکەن و زەمانەتی دەولیی پێویستیان تیدا نیە".

هه‌روه‌ها بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌ کێشەی ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نییە، لەگەڵ عێراقە و  تاکە شتیک جیگەی ریفراندۆم بگرێتەوە و گەلەکەمان پێی رازی بێت، ئەوەیە حکوومەتی عێراق رازی بێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر سەربەخۆیی لەگەل کوردستان گفتوگۆبکات بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ بگەینە سەربەخۆیی که‌ چۆن بنەماکانی دوو دراوسێی باش دابنێین و پرسی سنوور و ئاو و نەوت و بابەتی دیکە ببڕێنینەوە بە چاودێری و گرەنتی نێودەوڵەتی."

به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی له‌ ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەگەر لەو ماوە دیاریکراوە نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر سەربەخۆیی ، ئەوا کوردستان ریفراندۆم دەکات و بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرئەنجامەکە قبووڵ دەکەن. جگە لەم بەدیلە ، هیچ شتیکی دیکە جێگای ریفراندۆم ناگریتەوە و بەردەوام دەبین.

بارزانی  ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ "بە هیچ شیوەیەک ریفراندۆم بۆ ئەوە دواناخەین تەنیا گفتوگۆ بکرێ و نەزانرێ لەسەر چیە و عێراق نەیەتە ژیر باری سەربەخۆیی".

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

4 + 8 =