کارگه‌ی هه‌نگوین له‌ کوردستان ده‌کرێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4089413 -
ئیداره‌ی گشتی کشت و کاڵی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوین به‌ بایه‌خی ۱۲ ملیار ته‌مه‌ن له‌ کوردستان دروست ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئیداره‌ی گشتی کشت و کاڵی پارێزگای کوردستان، که‌ریم زولفه‌قاری له‌ سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌نگوینی مه‌ریوان وتی: پارێزگای کوردستان به‌ هۆی که‌والێتی هه‌نگوینه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ئێرانی هه‌یه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه‌ هیوادارین که‌ په‌ره‌دان به‌ که‌رتی کشت و کاڵی و پیشه‌ی وه‌ک هه‌نگداری ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کۆڵبه‌ری به‌ ته‌واوی له‌م ناوچه‌یه‌ نه‌مێنێت.

ئه‌و وتی: ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ باشترین هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن هه‌نگه‌کان هه‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستمان بێت بۆیانی ئه‌نجام بده‌ین. له‌ درێژه‌ی دابین کردنی هه‌نگوینی باشتر له‌ کوردستان ئه‌م پارێزگایه‌ و ناوه‌ندی به‌ره‌کات ڕێککه‌وتن نامه‌یه‌کیان واژۆ کردووه‌ که‌ کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوینی کوردی به‌ بودجه‌ی ۱۲ ملیار ته‌مه‌ن دروست بکرێت، ۵۱ له‌ سه‌دی پشکی ئه‌م کارگایه‌ هین هه‌نگداره‌کانی کوردستانه‌ و ۴۹ له‌ سه‌دیشی هین ناوه‌ندی به‌ره‌کات ده‌بێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: له‌ کوردستاندا به‌ستێن بۆ به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگ له‌ چیاکان زۆر له‌باره‌ و باشترین کوالیتی هه‌یه‌، که‌سێکی کۆڵبه‌ر به‌ ۶۰ هه‌نگه‌وه‌ ده‌توانێت داهاتی زۆر باشتری له‌ کۆڵبه‌ری بێت و زه‌رب له‌ جه‌سته‌ی خۆشی نه‌دات، هیوادارین بتوانین به‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ به‌ستێنه‌کان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری زیاتر ئاماده‌ بکه‌ین.

ئێمه‌ ئه‌مساڵ له‌ پێنج به‌شی هه‌نگوینی مه‌ریوان، هه‌نجیری هه‌ورامان، ترێ بیجار و ئه‌سبی ڕه‌سه‌نی کوردی فستیڤاڵمان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌م هه‌وڵانه‌.

ناردنی بۆچوون

6 + 10 =