یۆنیسکۆ تۆماری کرد؛

مه‌ریوان بووه‌ شاری جیهانیی کڵاش

ناسەی هەواڵ: 4089075 -
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: مه‌ریوان بووه‌ شاری جیهانیی کڵاش.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید موحسن عه‌له‌وی، به‌ڕێوه‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئه‌م ده‌سته‌که‌وته‌ی له‌ خه‌ڵکی کوردستان کرد وتی: هاوڕێی و خه‌مخۆری خه‌ڵک و یارمه‌تی دانی به‌رپرسان له‌ به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ئێستادا مه‌ریوان به‌ شاری جیهان کڵاش ده‌ناسرێت و ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن یۆنسکۆوه‌ دانی به‌سه‌ردا نراوه‌ و له‌مه‌ به‌دوا شاری مه‌ریوان و کڵاش ده‌چێته‌ ناو هه‌موو ئه‌و کتێب و کاتالۆگه‌ گه‌شتیارییانه‌ی یۆنسکۆ که‌ بۆ گه‌شتیاره‌کانی جیهان بڵاوی ده‌کاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی مانگی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ سه‌رۆکی ناوچه‌ی ئاسیای یۆنسکۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی جیهانی پیشه‌ی ده‌ستی سه‌ردانی مه‌ریوانیان کرد تاکوو لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کڵاشی کوردی و تۆماری جیهانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ کوردییه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ دواجار تۆماری جیهانی کرا.

ناردنی بۆچوون

4 + 9 =