نوێنه‌ری ئه‌مریکا گه‌ره‌نتی دا؛

چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش

ناسەی هەواڵ: 4086837 -
سه‌رچاوه‌ مێدیاکانی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاند که‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری دواکه‌وتنی ڕیفراندۆم کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ میدیاکانی هه‌رێم، دوێنێ ئێواره‌ لێژنه‌یه‌کی ئه‌مریکایی به‌ سه‌ره‌په‌ره‌شتی برێت مه‌کگۆرک له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دیداری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هۆشیار عومه‌ر عه‌لی، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مباره‌وه‌ وتی: مه‌کگۆرک له‌م دیداره‌دا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ سه‌دا سه‌د دژی به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆمه‌ و ده‌بێت دوابخرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: مه‌کگۆرک زیادی کردووه‌ که‌ ئه‌و له‌ به‌غداش له‌گه‌ل به‌رپرسان دیداری کردووه‌ و ئه‌وان ئاماده‌ن تاکوو کێشه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا له‌ چوارچێوه‌یه‌کی نوێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بۆ دڵنیایی له‌م بابه‌ته‌ش پرسه‌که‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ نیۆیۆرک قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.

هوشیار عومه‌ر عه‌لی هه‌روه‌ها زیادی کرد: مه‌کگۆرک جه‌ختی کردووه‌ که‌ بڕیار بووه‌ تاکوو ئه‌مریکا به‌ هاوکاری فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌ به‌غدا گرووپێکی هاوبه‌ش پێک بێنن و هه‌موو کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌م ڕێگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌م ۳ وڵاته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: مه‌کگۆرگ داوای له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه‌ تاکوو پرسی ڕیفراندۆم له‌ ڕێگه‌ی پارلمانه‌وه‌ دوا بخرێت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕێبه‌رانی سیاسی کوردستانی عێراق بڕیاریان داوه‌ تاکوو ڕۆژی ۲۵ی سێپتامبه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و گوشاره‌کان بۆ دواخستنی ئه‌م پڕۆسیه‌ له‌ ئارا دایه‌.

ناردنی بۆچوون

6 + 8 =