شەمخانی:

ڕیفراندۆمی هەرێم دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکان

ناسەی هەواڵ: 4086573 -
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکیگەلی نێوان حزب و گرووپە کوردییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریادار عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە پەراوێزی بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی پێشەنگەکانی جیهاد و شەهادەت، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە دەستکەوتەکانی بەرەی خۆڕاگری هەمبەر بە تیرۆریزم جەختی لەوە کردەوە: سیاسەتی پاڵپشتانی داعشی بۆ ئاژاوەنانەوە لە ناوچە لە رێگەی تیرۆریزمەوە، ئەنجامێکی تاڵی بۆیان بە دواوە بووە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری پاشهاتەکانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئێستا کە بە یارمەتیی وڵاتانی هاوپەیمان لە کۆتایی داعش نزیک دەبینەوە، هەندێک کرداری بێ فیکرانە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاژاوەی نوێ.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری پاشهاتەکانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئێستا کە بە یارمەتیی وڵاتانی هاوپەیمان لە کۆتایی داعش نزیک دەبینەوە، هەندێک کرداری بێ فیکرانە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و ئاژاوەی نوێ.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بە دەرئەنجامی نەرێنیی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و لە دەست چوونی دەرفەت و دەفرایەتییە بەربڵاو و کاریگەرەکانی ئێستای کۆمەڵگای کوردی لە دەسەڵاتی عێراقدا کرد و وتیشی: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکیگەلی نێوان حزب و گرووپە کوردییەکان و لە گەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ناکۆکییە ناڕاستەوخۆکان لەو ناوچەدا خەڵکی چەوساوە و ئازای هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی کێشە و نەهامەتیی دووقاتە دێن.

ناردنی بۆچوون

1 + 17 =